كۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئێران لە نەغەدە بەڕێوە چوو
13:26 - 8 بەفرانبار 2711
كوردپا: كۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئێران لە شاری نەغەدە بە بەشداریی زیاتر لە 150 توێژەر و نووسەری ئێرانی بەڕێوە چوو.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، لە رۆژانی رابردوودا كۆنگرەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە بیرمەندان و توێژەران و لێكۆڵەرانی كوردستان، ئێران، توركیە و ئازەربایجان، بۆ ماوەی یەك رۆژ لە هۆڵی شەهریار لە شاری نەغەدە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەڕێوە چوو.
لەو كۆنگرەیەدا كە بە مەبەستی لێدوان و شیكردنەوەی شیعر و ئەدەبیاتی هاوچەرخ و دیاری كردنی ئاسۆ و دوارۆژەكانی ساز كرا، زیاتر لە 150 كەس لە بیرمەندان و توێژەران و لێكۆڵەرانی زمان و ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئێران ئامادەبوون.
تەوەركانی كۆنگرە بریتی بوون لە رەوتی ئەدەبیات بەر لە ئایینی ئیسلام هەتا سەردەمی هاوچەرخ، رۆڵی لایەن و هۆكارەكانی فەرهەنگی و كولتووری، روانگەی ئەفسانە لە ئەدەبیاتی هاوچەرخدا.
بۆ بەشداری كردن لەو كۆنگرە یەك رۆژەیەدا بە رێژەی40 وتاری زانستی سەبارەت بە تەوەركانی ئاماژە بۆ كرا، لە لایەن مامۆستایان و لێكۆڵەرانی بواری زمان و ئەدەبیات لە پارێزگاكانی ئیسفەهان، ئەردەبێڵ، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئازەربایجانی رۆژهەڵات و بیرمەندان و توێژەرانی زانكستگای شارەكانی ئانكارا و باكوو لە توركیا و كۆماری ئازەربایجان بە نووسینگەی كۆنگرەكە لە شاری نەغەدە گەیشت.
لە ئەنجامدا لەنێو سەرجەمی ئەو وتارانەدا، بە رێژەی 10 وتاری زانستی لە كۆنگرەی نێونەتەوەیی ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئێران بە شێوەی ئاخاوتن پێشكەش كران، لە كۆتاییشدا لەلایەن دەستەی زانستیی و بەڕێوەبەرانی كۆنگرەكەوە 10 باشترین وتار خەڵاتیان پێ بەخشرا و رێزنامە بە نووسەرەكانیان پێشكەش كرا.