كۆنگرەی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی بەڕێوە دەچێت
16:42 - 19 رێبەندان 2711
كوردپا: لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگی و زانستیی هەورامان بە مەبەستی ئاوڕدانە و هەڵسەنگاندنی پێگەی زانستی و فەرهەنگیی \"حاجی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی\" كۆنگرەیەكی تایبەت بەو بۆنەیە رێك دەخرێت.
ماڵپەڕی چوار وەرزی نۆدشە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگی و بەرپرسانی دەوڵەتی لە ناوچەی هەورامان بڕیاریان داوە بە مەبەستی رێز دانان و ناساندنی زیاتری پێگەی زانسی و ئایینیی \"حاجی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی\" لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا كۆنگرەیەكی تایبەت و بەرفراوان رێك بخەن.
مەلا ئەحمەد نۆدشی كوڕی زانای ناودار حاجی مەلا عەبدولڕەحمان كوڕی مەلا ئەحمەدی یەكەم موفتیی گەورەی شاری سلێمانیەیە كە ساڵی (١٢٦٤ ـ ١١٩٠هەتاوی) لە نۆدشە لەدایك بووە و لەلای باوكی زانستە دینییەكان فێر بووە و دواتر لەلای زانایانی وەك: عەلامە حاجی عەبدوڵڵا خەرپانی و عەلامە مەلا محەممەد خەتی لە ناوچەی رواندز وانەی خوێندووە.
پاشان بۆ پێگەیاندنی منداڵانی كورد لە مزگەوتەكانی \"مەڵكەندی\"ی سلێمانی و \"مزگەوتە \"قووڵە\"ی نۆدشە و مزگەوتی \"مەولانا\"ی شاری سنە وانەی وتۆتەوە و بۆ ماویەكیش موفتی گەورەیی شاری سلێمانی بووە و لە ماوەی ژیانیدا بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی دینی سەردانی عێراق، شام (سووریە) و حەڵەب و میسر و عەرەبستانی كردووە.
عەلامە ئەحمەد نۆدشی خاوەنی پێگەیەكی بەرزی ئایینی و كۆمەڵایەتییە و كەسانێكی وەك مەولەوی شاعێری گەورەی كورد، میرزا عەبدولمەجید مەجدی ناسراو بە مەلەكولكەلام سەقزی و مەلا عەبدولكەریم مودەڕەس لەباری زانست و پێگەی ئەو زاتەوە رای خۆیان دەربڕیوە.
لە ماوەی ژیانیدا گەلێك قوتابیی پەروەردە كردووە و كەسانێكی وەک: عەلامە عەبدولڕەحمان پێنجوێنی، مەلا عەبدولقادر بیارە، سەید ئەحمەد فایز بەرزنجی، مەلا مەجید مینبەری، مەلا عەبدوڵڵا موفتی، مەلا مارف نۆدشی، شێخ سەلیم تەختەیی، مەلا عەبدولعەزیم مەجتەهدی و مەلا عسامەدەین نۆدشی و ... لەلای پەرەوەردە كراون و ئیزنیان وەرگرتووە.
عەلامە ئەعمەد نۆدشی لە بوارەکانی: فەلسەفە، ئەدەبیاتی عەرەب، بیرکاری، ئەستیرەناسی و کەلامدا ٍارەزاییەکی باٍی هەبووە و لە بواری عیرفان و مەعنەوییەتدا هیندە شارەزا بووە کە بە \"زولجەناحەین\" ناناوبانگی دەر کردووە، گلکۆی ئەو زاتە بەرزە لە شاری سنە و لە تەپۆڵکەی \"شەرەفەلەلمولک\"ە.
كۆنگرەی یادی مەلا ئەحمدی نۆدشی لە سەرەتای ساڵی 1391دا لە شاری پاوە بەڕێوە دەچێت كە داوا لە لێكۆڵەران، نووسەران و شارەزایانی بواری ئایینی كراوە بۆ دەوڵەمەند كردنی ئەو كۆنگرەیە بابەت و وتار رەوانەی دەبیرخانەی كۆنگرە بكەن كە دواتر رادەگەنرێ.