كۆمەڵە چیرۆكێكی تازەی كوردی كەلهوڕی لە كرماشان چاپ و بڵاو كرایەوە
13:59 - 9 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كتێبێكی كۆمەڵە چیرۆكی كوردی بە زاراوەی كەلهوڕی لەلایەن موحسن مەلەكی چیرۆك نووسی كوردەوە لە كرماشان چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە چیرۆكێكی كوردی بەناوی \"چیرۆكەیل ئیوارە\" لە نووسینی موحسن مەلەكی چیرۆك نووسی كوردی كرماشان لەلایەن وەشانگەی \"باخی نەی\"یەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەم كۆمەڵە چیرۆكە لە چەند كوۆتە چیرۆكی كوردیی نوێیە كە هەڵگری زمانێكی شیرین و سادە و هاوكات لە وشە و دەستەواژەی رەسەنی كەلهوڕی كەڵكی وەرگرتووە كە بە وتەی نووسەری ئەم كتێبە، دەكرێوەكوو فەرهنگ و وشەدانێكی بچووكی گیرفانی لە چوارچێوەی چیرۆكدا كەڵكی لێوەربگیرێت.
كۆمەڵە كورتە چیرۆكی \"چیرۆكەیل ئیوارە\" پێكهاتووە لە 9 چیرۆك و لە 70 لاپەڕە و لەلایەن وەشانگەی باخی نەی كرماشانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئەو كتێبە لەلایەن \"ژیار جەهانفەرد\" و چەند نووسەرێكی دیكەی كرماشانییەوە پێداچوونەوە كراوە.
بە وتەی نووسەری \"چیرۆكەیل ئیوارە\" لەو كۆمەڵە چیرۆكەدا هەوڵ دراوە گرینگی بە ئەدەبی رەسەنی كوردیی كەلهوڕی دراوە و لە هێنانی وشەی غەریب و نامۆ بۆ ناو ئەدەب و فەرهەنگی كوردی خۆم بواردووە.