كۆمەڵە شێعرێكی كوردیی (كەلهوڕی) لە ئیلام لە كەمتر لە شەش مانگدا گەیشتە چاپی دووەم
18:47 - 20 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری كوردیی كەلهوڕی بەناوی \"راژا\" لە ماوەی كەمتر لە شەش مانگدا گەیشتە چاپی دووەم.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپرێس، كۆمەڵە شێعری \"واژا\" بەرهەمی مستەفا بەیگی شاعێری خەڵكی ئیلام كە شەش مانگ لەمەوبەر بۆ یەكەم جار چاپ كراوە، لەلایەن وەشانگەی \"گوتار\" لە پارێزگای كوردستان دووبارە چاپ و بڵاو كرایەوە.
كۆمەڵە شێعری \"واژا\" پێكهاتووە لە 30 چوارخشتەكی كەلە فۆرم و نووسینی نوێ و لە هێندێ شوێنیش \"لە نێوان هایكۆ ـ چوارخشتەكی\"دا بەرهەمهاتووە و لە 96 لاپەڕەدا بڵاو كراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە لەلایەن كامران رەحیمی نووسەر و توێژەری بە توانای ئیلامیەوە پێداچوونەوە و پەراوێزی بۆ نووسراوە و هەروەها لەلایەن زاهیر سارایی شاعێر و نووسەری خەڵكی ئیلامەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
لە كۆمەڵە شێعری \"واژا\"دا بۆ یەكەم جار لەسەر دەستی \"ئیحسان محەممەد رەحیمی\" شیعرەكان بە رێنووسی كوردیی لاتین نووسراونەتەوە.