كۆمەڵە شێعری شاعێری ئیلامی لە ریزی پڕفرۆشترین كتێبەكانی ئێران دایە
15:03 - 2 رەزبەر 2712
ئاژانسی کوردپا: كۆمەڵێك لە وەشانگە و كتێب فرۆشییەكانی ئێران پڕفرۆشترین كۆمەڵە شێعرەكانی خۆیان ناساند كە كۆمەڵە شێعری \"ناوی دیكەی نەهاتن\"ی شاعیری ئیلامی لە ریزی پڕفرۆشترین كتێبەكانی ئێران دایە.
محەممەدرەزا رۆستەمپوور، شاعێری ناسراوی ئیلامی و نووسەری كۆمەڵە شێعری \"ناوی دیكەی نەهاتن\"ە كە یەكەم جار ساڵی 1390 لەلایەن وەشانگەی \"دەفتەری شێعری لاو\" چاپ و بڵاو كرایەوە و هەتا ئێستا گەیشتۆتە چاپی سێیەم و لە ریزی چوار كتێبی یەكەمی وەشانگەی دەفتەری شێعری لاو دایە كە زیاتر لە دوو جار چاپ كراون.
ئەو كۆمەڵە شێعرە 80 كورتە شێعری لە فۆرمی نوێدا لەخۆ گرتووە
بە وتەی چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئیلام، سەرەڕای ئەوەی كە گرفت و ئاستەنگی زۆر لەبەردەم كار و چالاكییەكاندا هەیە، بەڵام شاعێرانی ئەو پارێزگایە توانیویانە لە ئاستی ئێراندا پێگەیەكی بەرز بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.
محەممەدرەزا رۆستەمپوور، یەكێك لە شاعێرانی جیددی و ناسراوی ئیلامە كە بە دوو زمانی كوردی و فارسی دەنووسێت كە هێندێك لە بەرهەمەكانی كە چاپ كراون بریتیتن لە: \"لە زمانی برینەكانەوە\"، \"حەوت پلە باران\"، \"رووناكتر لە بەیانی\"، \"ئەو برینانەی كە نەمانژماردوون\" و \"لانەویز\".
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەی چاین: \"رازاندنەوەی برین\"، \"رێ كردن\"، \"من نزیكم\" و \"خانەی خودا لە كام لایە\".
هەتا ئێستا ئەم خەڵاتانەی بەدەستهێناوە: شاعێری هەڵبژێردراوی ئێران لە فێستیڤاڵی شێعری لاوی ئەرمەنستان، شاعێری هەڵبژێردراو لە چەندین فێستیڤاڵی ناوچەیی لە پارێزگاكانی كرماشان و كوردستان و باشترین بەرهەمهێنەری بەرنامەی رادیۆیی.