كۆمەڵێكیتر لە چالاكانی عەرەبی ئەهواز دەستبەسەر كران
21:35 - 24 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەندین كەس لە چالاكانی عەرەب لە ئەهواز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
چالاكانی عەرەب لەو باوەڕەدان، هاوكات لەگەڵ \"ئینتفازە\"ی 15 ئاڤریلی 2005 لە هەرێمی ئەهواز هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی مەدەنیی عەرەبیان دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو پارێزگایە كرد.
بەپێی هەواڵی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز، \"نەبی سواری\" تەمەن 40 ساڵ كوڕی حەسەن خێزاندار ـ ئەحمەد سواری تەمەن 25 ساڵ، كوڕی عەبدولواحید ـ سادق شەرهانی تەمەن 30 ساڵ، كوڕی عێبادی ـ حموود سیاحی تەمەن 30 ساڵ ـ سەیید نەبی مووسەوی تەمەن 26 ساڵ، كوڕی جاسم ـ حەموود سواری تەمەن 25 ساڵ، كوڕی رەحیم و عەقیل سواری تەمەن 30 ساڵ، كوڕی رەحیم لەو كەسانەن كەلە سێ رۆژی رابردوودا دەستبەسەر كراون.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلە ئەمنیەتییە، هێندێ خاڵی پشكنینیان لە ناوچە عەرەب نشین و گوندەكانی ئەهواز دامەزراندووە و هەروەها هێزەكانی سەر بە سپای پاسدارانیش لە ئامادە باشی دان.
چەند رۆژ لەمەوبەریش دادگای ئینقلاب حوكمی ئیعدامی \"عارف حەمدیان\" كوڕی \"سەعید\"یان پەسەند كرد و ئەو جوكمە چۆتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.
چالاكانی عەرەب لەو باوەڕەدان كە زیاد بوونی ئیعدام و دەستبەسەر كردن و ئامادەباشیی هێزە ئەمنییەتیی و نیزامییەكان لە ئاستی پارێزگادا دەرخەری ئەو راستیەیە كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە ئەگەر هاووڵاتییانی عەرەب خۆپیشاندان بكەن، سەركوتیان بكات.