كۆمەڵێك لە خوێندكارانی سەردەشت كۆمەڵكوژییەكەی شرناخیان مەحكووم كرد
13:18 - 14 بەفرانبار 2711
کوردپا: كۆمەڵێك لە چالاكانی خوێندكاری لە شاری سەردەشت بە دەركردنی بەیننامەیەك كردەوە كۆمەڵكوژییەكەی شاری قەڵەبان لە پارێزگای شناخیان مەحكووم كردووە و تێیدا داوایان لە لایەنە پێوەندیدارە نێودەوڵەتییەكان كردووە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكەن.
دەقی بەیاننامەی كۆمەڵێك لە چالاكڤانانی خوێندكاری لە سەردەشت:
\'\'جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ\'\'، وەك هێمای پێكەوە ژیان و رێزلێنان لە هەر تاك و گەلێك لە جیهاندا، تاڕادەیەك دروشمێكی دوور لە راستی بووە، دروشمێك كە دانپێیانەرانی، بە چاوپۆشی و بێدەنگی لە هەمبەر رەشەكوژییەكانی حكوومەتە باڵادەستەكان كە لەسەر گەلانی ژێردەست پێڕەوی دەكەن، پووچی و بێ بایەخی ئەم جاڕنامەیە پێشان دەدەن.
وێنە هەرە بەرچاوەكەی، بێدەنگی و بێ هەڵوێستیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە لەمەڕ زۆرداری و داگیركاری و هێرشەكانی حكوومەتی توركیە كە دژ بە هاووڵاتییانی پلە دووهەمی كوردی هەردەم بێبەشی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
حكوومەتی توركیە وەك فاكتەرێكی مەترسیدار بۆ ئاشتیی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم سەدەیەی كە رۆژەڤی وتووێژ و رێزلێنانی دوولایەنە و تەبایی تاك و كۆمەڵگا تێیدا دەسوڕێ، بە پێچەوانەی گشت ئەم بیرانە و هەموو هزر و مەعریفە و ئایینەكان و شارستانیەتی ئەمڕۆ، بەبێ ترس لە مەحكووم كردن لەلایەن دادگا نێونەتەوەییەكانەوە، لەبەرچاوی گشت مێدیا و لایەنە هەواڵگرییەكانی دونیا، وەك مێژووە رەشە تۆماركراوەكەی بە ژێنۆسایدی ئەرمەنییەكان و چەوساندنەوەی بێ بڕانەوەی گەلی كورد بە پێوەرەكانی كۆمەڵكوژی بۆ وێنە رەشەكوژیی دێرسیم و رووداوی 33 گولە و سەدان كارەساتی تر، ئێستاش بەردەوامە لە نووسینەوەی كارنامەی چەپەڵی خۆی.
وەك دەزانین لە تازەترین شێوەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیە بە زانیارییەكی تەواو، كۆمەڵكوژیی خەڵكی بێ دیفاع و سڤیلی \'\'گوندی رۆبۆسكی لە شاری قەڵەبانی پارێزگای شرناخیان\'\' بەڕێوە برد كە شەهید بوونی 38 مرۆڤ و بریندار بوونی چەند كەسێكی دیكەی لێكەوتەوە.
ئەم كۆمەڵكوژییە وەك پرۆسەیەكی ستراتێژییەكی داڕێژراو، لەلایەن ئەم رێژیمە بۆ پاكتاو كردن رەگەزی كورد و سڕینەوەی شوناس و ناسنامەی نەتەوایەتی و پێشاندانی روخساری شەڕخوازی خۆی و بێهەست و بێدەنگ كردنی ئەم گەلەیە. وێنەی ئەم رەوشە، لە ساڵی 1988 لەلایەن \'\'سەدام\'\' بەڕێوە چووبوو كە ئەویش وەك توركیە یەكێك لە شارەكانی خۆی واتە هەڵەبجە بە بۆمبی كیمیایی، بوردمان كرد. لێرەدا دەتوانین دەست نیشان كەین كە ئەە فڕۆكانەی كە كۆمەڵكوژیی بێبەزەیییانەی50 كەسیی گوندی رۆبۆسكیان بەڕێوە برد، دەشتوانن كۆمەڵكوژیی هەزاران كەس لە شارەكانیش بەڕێوە بەرن و مەترسیی دووپات كردنەوەی ئەم چەشنە كارانە لەلایەن ئەم رێژێمە دژ بە كورد، بەردەوامە.
سەرەڕای ئەوەش، شێوەی مامەڵەی رەگەزپەرەستی زۆرینەی گەلی باڵادەستی تورك، تەنانەت لە ئاستی پلە و پایەی باڵای حكوومەتیش، كە چەوسانەوە و بە نزمی روانین لە كورد، لە دەروونەوە باوەڕیان پێیە و زۆربەی ئەم كردەوانە بە ئەمرێكی سروشتی و مافی دەزانن.
دەبێ ئەوەش بڵێین كە ئەم وڵاتانەی سەبارەت بەم تاوانە نامرۆڤانەیە بێدەنگ بوون، لە ریزی تاوانباران دان و ئەو دروشمەی بەناو ئازادی هەڵیان گرتووە، بێ بنەمایە و دوورە لە باوەڕ.
لێرەشدا وەك ئەركێكی مرۆڤانە و نەتەوەییانە، ئەم كردەوە دژە ئەخلاقی و مرۆڤانەیەی سوپا و حكوومەتی توركیە ئیدانە دەكەین كە هێمای دووپات كردنەوەی دروشم و رەوشتی فاشیستی و لێ تێنەگەیشتن لە مرۆڤایەتی و پێكەوە ژیان و مافی رەوای گەلی زۆرلێكراوی كوردە و هەروەها رق و بێزاریی خۆشمان لە ئەم ئاكارە چەپەڵە و هەرچەشنە كردەوەیەكی هاوشێوە لە گشت جیهان دەردەبڕین و هاوخەمی و پشتگریی خۆشمان بۆ خەڵكی رۆبۆسكی و كورد لە توركیا رادەگەیەنین.
بەو هۆیەشەوە داواكاری و بانگەوازیی خۆمان بۆ دادگایی و سزادانی ئیزندەر و داڕێژەر و بكەرانی ئەم كۆمەڵكوژیە و گشت تاوانەكانی پێشووش، لە دادگایەكی بێلایەنی نێونەتەوەیی دەردەبڕین، تا وێنەی ئەم كردەوەیە لە داهاتوودا تۆمار نەكرێتەوە و خەڵكی زۆرلێكراوی كورد بەتایبەتی قوربانییانی رۆبۆسكی لە شرناخ، بە مافی رەوای خۆیان بگەن.
كۆمەڵێك لە چالاكڤانان و خوێندكارانی شاری سەردەشت