ئۆمید بەرین: ناوەندە ئەمنیەتییەكان بە ڕاپۆڕتەكانم حەساس ببوونەوە
13:38 - 9 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە هاوكارانی ئاژانسی هەواڵی موكریان لە ژێر هەڕەشە و گوشاری كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، خورهەڵات و باشووری بەرەو هەندەران بەجێهێشت.
ماوەیەك لەمەو پێش، چالاكێكی بواری ڕۆژنامەوانی و میدیایی بە ناوی ئۆمید بەرین لەتەك هاوسەر و منداڵەكەی بەناچاری شاری مەهاباد و هەولێری بەجێهێشتووە و پەڕیوەی وڵاتانی ئورووپایی بووە و ئاژانسی كوردپاش بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخیان، وتووێژێكی لەگەڵ ناوبراو پێكهێناوە كە ئەوەی لە خوارەوە هاتووە دەقی وتووێژەكەیە.
كوردپا: لە كەیەوە وڵاتت بەجێهێشتووە و هۆكاری چ بووە؟
ئۆمید: من لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هاوكاریم لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی موكریان هەبوو، چالاكییەكانی ئەو ئاژانسە زیاتر لەسەر پرسی مافی مڕۆڤ و پرسی پەیوەندیدار بە زیندانیانی سیاسیی چڕ بووەتەوە، كە لە ڕوانگەی زۆر كەس و لایەنی نێو دەستەڵات لە ئێران، ئەوە دەتوانێت بە واتای تێپەڕاندنی هێڵە سوورەكان بێت. بەداخەوە لە ساڵی ۲٠۱۳دا، لە درێژەی ئەو گوشار و زەختانەی لەسەر ڕۆژنامەنوسان و چالاكڤانانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەبوو، خوسرەو كوردپوور بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری ئاژانسی هەواڵی موكریان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەركرا. هەروەها بەشدار بووم لە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی چەند چالاكییەكی ناڕەزایەتی لە شاری مەهاباد. دوابەدوای گیرانی خوسرەو كوردپوور، چەند جار بۆ لێپرسینەوە پەلكێشی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد كرام. پاشان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆم و بنەماڵەكەم ڕوومكردە باشووری كوردستان، ئەگەرچی تا ئەو كاتەش بڕیاری كۆتاییم نەدابوو سەبارەت بە نەگەڕانەوەم بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات.
كوردپا: ماوەیەكیش لە باشووری كوردستان نیشتەجێ بوون و دەوترێت كە لەوێش بەرەوڕووی هەڕەشە و فشار بوونەتەوە، ئایا ئەمە پێوەندی بە شوێنی كار و جۆری چالاكیی ئێوەوە بوو؟
ئۆمید: لە مانگی ژوئەنی ساڵی ۲٠۱۳ی زاینییەوە لە باشووری كوردستان نیشتەجێ بووم و كاری ڕۆژنامەگەریم لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو دەستپێكرد. سەرەتا هەموو شتێك بە ڕێڕەوی ئاسایی خۆیدا دەڕۆشت، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱٤دا، دوای ئەوەی من چەند ڕاپۆڕتێكم لەسەر دۆخی پارتەكان و بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەكرد، حەساسییەتی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر من دەستی پێكرد، سەرەتا بنەماڵەكەم بە توندی خرانە ژێر گوشار بۆ ئەوەی من دەست لە كاری ڕۆژنامەنووسی بكێشمەوە، پاشان كار گەییشتە ئەوەی بە كورتە نامە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڕەشەیان لە خۆم دەكرد. ئەوان دەیانگوت ئەگەر دەست لە چالاكییەكانت هەڵنەگری ئەوا ئیزنی هاتوچۆ كردن بە بنەماڵەكەت نادەین، لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەكەی منیان بانگێشتی ئیتلاعاتی مەهاباد دەكرد و ئەگەریش نەچووبان ئەوە بەردەوام پەیوەندییان پێوەدەكردن و وەڕەزیان دەكردن. ڕۆژی ۲۱ی سێپتامبری ۲٠۱٥ هاوسەرەكەم بۆ سەردانكردنی بنەماڵەكەی بەنیاز بوو بچێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی عومەران (تەمەرچین) پاسپۆڕتەكەیان لێدەگرن و دەیانبەن بۆ لێپرسینەوە. هاوسەرەكەم و یارسان (كوڕەكەم) تا ڕۆژی ۳٠ی ئۆكتۆبر لە ڕۆژهەڵات مانەوە، لەو ماوەیەدا سێ جار پەلكێشی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و جارێكیش پەلكێشی بنكەی هەواڵگریی سپای پاسداران لە ورمێ كران، گوشاریان بۆ هاوسەرەكەم دێنا كە دەبێت داوای جیابوونەوە لە من بكات، دوای ئەوەی هەرجار داواكارییەكەیان ڕەد دەكرایەوە، دوایین جار هاوسەرم و یارسان لە ئێران وەدەر دەنێن و بە زارەكی و بە بێ هیچ بەڵگەیەكی ئاسایی پێیان دەڵێن كە دەبێ ئێران بەجێبهێڵن و ئیتر مافی گەڕانەوەیان بۆ ئەو وڵاتە نیە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێدەكردم كە ڕاپێچی ئێرانم دەكەنەوە و دەمدەنە دادگای كۆماری ئیسلامی، پێداگریشییان لەسەر ئەوە دەكرد كە دەستی ئێمە (ناوەندە ئەمنییەكانی ئێران) ئەوەندە درێژ هەیە كە بگاتە باشووری كوردستان. لە وەڵامی پرسیاری ئێوەدا دەتوانم بڵێم كە گوشارەكان هیچ پەیوەندییەكی بە شوێنی كارەكەمەوە نەبووە، بەڵكوو پەیوەندی بە جۆری چالاكیی خۆمەوە هەبووە.
كوردپا: دەتوانن و لەو دۆخەدا هەن كە باس لە دوا چارەنووسی ئاژانسی موكریان و بەڕێوەبەرانی بكەن؟
ئۆمید: ئاژانسی هەواڵی موكریان بەدوور لە هەر جۆرە دەمارگرژییەكی ئایدۆلۆژیك و سیاسی كار دەكات، بێ لایەنە و پاراستنی ئەو ئەسڵە لە هێڵە سوورەكانییەتی. هەوڵی داوە لە نەبوونی میدیای چالاكی ئەهلیدا ببێتە دەنگی خەڵكێك كە لە ئێران بە گەشتی و لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی مافەكانیان بەجۆرێك لە جۆرەكان زەوت و پێشێل كراوە. لەماوەی تەمەنیدا هەوڵی داوە بەتایبەتی لەسەر پرسی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ و پرسە پەیوەندیدارەكان بە زیندانیانی سیاسیی كار بكات، چەندە سەركەوتوو بووە، باسێكی دیكەیە كە لێرەدا دەرەتانی باسكردنی نییە، بەڵام بێلایەنی خۆیی پاراستووە و تا ئێستاش بەردەوام بووە، ئەگەرچی بە هەوراز و نشێوەوە، تێچووی خۆشی هەبووە، جار وایە لە لایەن هەندێك لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتە سیاسییەكانەوە پلاریان بۆ خستووە و جاری واشە لە لایەن حكوومەتی كۆماری ئیسلامییەوە. باجی لەوەش گەورەتری داوە، تا ئێستاش خوسرەو كوردپوور دامەزرێنەری ئەو ئاژانسە لە سووچی زینداندایە و لە زێدی خۆی بە ناچاری دوور خراوەتەوە، ئەو كەسێكە كە من بە باوكی زیندانیانی سیاسیی كورد ناوزەدی دەكەم، چوونكە هیچكات تەنانەت لە نێو زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشەوە، دەریغی نەكردووە بۆ ئەو چینە بێ پاڵپشت و دەرەتانە.
كوردپا: ئێستا لە كوێ دادەنیشن و بە چییەوە خەریكن؟
ئۆمید: لە ئێستادا لەگەڵ بنەماڵەكەم، لە هەرێمی نۆڕداین ڤێستفالێنیی وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێین و داوای مافی پەنابەریمان كردووە .
ژیاننامەی ئۆمید بەرین:
ناوی تەواوی \"مۆحسێن جەعفەر بەرین\"ە و لە گوندی قومقەڵای دەشتی شاروێرانی شاری مەهاباد لەدایك بووە.
ئەندامی چالاكی ڕێكخراوەكانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد و ژنانی یاریدەدەری نیشتیمان بووە.
لە ڕەشەمەی ٩٠ تا ٩١ی هەتاوی لە ئاژانسی هەواڵی موكریان كاری ڕۆژنامەوانیی كردووە و لە جۆزەردانی ٩٢ تاكوو خەزەڵوەری ٩٤، كارمەندی هەواڵسازی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە هەرێمی كوردستان بووە.