كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ بە بەشداریی ئەحمەد شەهید کۆنفڕانسێکی بەرێوەبرد+وێنە
15:34 - 2 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ئەحمەد شەهید راپۆرتێرر تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، بیست و پێنجەمین خولی کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی لە ژنێڤ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ڕێكه‌وتی ٢٧ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ، هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٥ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافی مرۆڤ، كونفرانسێكی به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی نێونه‌ته‌وەیی بواری مافی مرۆڤ، له بنکەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ژنێڤ رێک خست.
كونفڕانسهكهبهوتارێكی ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ئێران به‌تایبه‌ت له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری ئاغای ڕووحانی ده‌ستی پێكرد.
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ باسی له‌زیاد بوونی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان، كوشتنی كوێرانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد، پرسی مینی ژێرزه‌مینی له‌كوردستان و سیاسه‌تی هەڵاواردن و سته‌م دژی گه‌لانی ئێران و جێبه‌جی نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی ئاغای ڕووحانی كرد.
پاشان دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید باسی قه‌یرانی قووڵی مافی مرۆڤی له‌ئێران كرد و نیگەرانیی خۆی له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له‌ئێران دەربڕی و رایەگەیاند؛ به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان، گرتنی تێكۆشه‌رانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌نووسان و هاووڵاتییانی سەربە نه‌ته‌وه‌و كهمینهئایینییهكان له١٢ ساڵی ڕابردوو زیاتر بووه و كۆماری ئیسلامی هیچ هاوكارییەکی پسپۆرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناكات.
ڕافایل شنۆی - هه‌زان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پێكهوهخهبات بۆ لابردنی سزای له‌سێداره‌دان، كه‌گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی دژیسزای له‌سێداره‌دانه، نیگەرانیی خۆی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان به‌تایبه‌تی لەسێدارەدانی چالاکانی نهتهوهجیاجیاکانیوەک كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب له‌ئێران ده‌ربڕی و بێده‌نگیی وڵاتانی رۆژئاوای مه‌حكووم كرد.
جیافرانكۆ فاتۆرینی، نوێنه‌ری ڕێكخراوی دژی راسیسم و بۆ ئاشتی نێوان گه‌لان وتارێكی له‌سه‌ر سیاسیه‌تی هاڵاواردن له‌كۆماری ئیسلامی دژی گەلانی كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب و ئازه‌ری و هه‌روها باسی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك ڕووحانی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانانی پارێزگاری بوومی بۆ پارێزگان و خوێندن به‌زمانی زكماكی كرد كه‌هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون. له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی، جیافرانكۆ ئێعدامی تێکۆشەرانی کورد و عەرەب و، بەلووچ و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و، هەروەها ئەو تاوانانەی کە رێژێم بە ناڕەوا دەیداتە پاڵ تێکۆشەرانی کورد و، وتی\" مامۆستایانی کورد کتێبیان پێ بوو نە چەک کەچی بە تۆمەتی چەکداری ئێعدام کران.
دیان عه‌لای، باسی بە رەسمی نەناسینی ئایینی بەهایی لە ئێران و بێ بەش کردنی خوێندکاران و منداڵانی کورد لە خوێندنی باڵا و گرتن و بەند کردنیان بە بیانووی بەهایی بوون و هەروەها بەستنی دوکان و بازاڕ بە بۆنە ئاینییەکانی بەهاییەوە کرد.
نوێنه‌ری ڕێكخراوی نێونه‌ته‌یی بههایییهكان، لە پەراوێزی قسەکانی ئاماژەی بە کەمایەتی ئایینی زەردەشتی و کەمایەتییەکانی دیکە کرد، کە تێکۆشەرانیان بە هۆی بیروباوەڕی ئایینییەوە بەند دەکرێن.
مه‌حموود ئه‌میری موقه‌ده‌م نوێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە ئامار باسێکی لە سەر پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ کرد و، ئاماژەی بە رادەی ئێعدامەکانی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی کرد کە بە بەراورد لەگەڵ دە دوازدە ساڵی رابردووە زیادی کردووە. هەروەها لە باسەکەیدا ئاماژەی بە هێندێک لە قانوونە جەزاییەکانی ئێران و یەک لەوان قەساس کرد.
دوكتۆر كارن پاركر، دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ کە بەڕێوەبەری کونفرانسەکە بوو، هێندێک ئاماژەی بە پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆڵی بەرچاوی تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ لە دەرەوە و ناوخۆی ئێران کرد و، وتی: کە دەبێ هەوڵەکانمان لەو بوارەدا چڕتر بکەینەوە.
له‌به‌شی كۆتایی كۆنفرانسهكهكهتهرخان كرابوو بۆ پرسیار و وڵام، دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید بەشدارانی دیکە وەڵامی پرسیاری بەشدارانیان دایەوە و بەشدارانیش را و سەرنجی خۆیان دەربڕێ. دوکتۆر ئەحمەد شەهید وتی بۆ کارەکانی داهاتوو پێویستی بەهاوکاری هەموو لایەنەکان هەیە تا ئەو لایەنە نەزانراوانەی پێشلکارییەکان بە هاوکاری یەکتر ئاشکرا بکرێن. لە کۆتاییدا هیوای دەربڕی کە بتوانێ سەفەری ئێران بکا و لە نزیکەوە شوێن کارەکانی بکەوێ.
به‌شدارانی كونفرانسهكهبهتێكڕای ده‌نگ داوایان له‌ولاتانی شوورای مافی مرۆڤ کرد كه‌پشتگیری نوێكردنه‌وه‌ی پۆستی ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران بكه‌ن.
ئەو كونفرانە له‌لایه‌ن چه‌ندین كاناڵی تلویزیۆنی ڕۆژئاوایی و نێونه‌ته‌وه‌ییە ڕووماڵ كراوە.