ئۆلەمپیکی ڕیۆ کۆتایی هات/ دابەزینی پلەی ئێران

16:29 - 1 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە وەرگرتنی ئاڵای ئۆلەمپیک لەلایەن فەرمانداری شاری تۆکیۆ، یارییەکانی ئۆلەمپیادی سی و یەکەم لە برێزیل بە فەرمی کۆتایی پێهات.

بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، ئێوارەی دوێنێ، سی و یەکی گەلاوێژ بە کاتی ڕیۆ دۆ ژانیرۆی وڵاتی برێزیل، ڕێورەسمی کۆتایی یارییەکانی ئۆلەمپیکی هاوینی ٢٠١٦ بەڕێوە چوو.

لەم خولەی کێبڕکێکان، کاروانی وەرزشی ئامریکا و نیجریە بە ریز، ١٢١ میداڵ( ٤٦ زێڕ، ٣٧ زیو و ٣٨ برۆنز) و ١ میداڵ( یەک برۆنز) بەرزترین و خوارترین پلەی میداڵەکانیان بەدەست هێناوە.

بریتانیا کە وەک وڵاتێکی جێی سەرنج لەم ئۆلەمپیکەدا بەشداری کرد، لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیە توانیان پلەکانی دوو، سێ و چوارەم وەدەست بێنن.

لە ڕێورەسمی کۆتاییدا، بەرپرسی کۆمیتەی میللی ئۆلەمپیکی برێزیل ڕایگەیاند: ٢٧ ڕێکۆردی جیهانی و ٩١ ڕێکۆردی ئۆلەمپیک لەم یارییانەدا تۆمار کراون.

لەکۆی ٢٠٨ وڵاتی بەشداربوو لە ئۆلەمپیکی ڕیۆ، ١١٥٤٤ وەرزشوان لە ٢٨ ڕشتەی وەرزشی پێکەوە کێبڕکێیان کرد کە تەنیا ٧٥ وڵات توانیان میداڵ وەدەست بێنن.
مەشخەڵی ئۆلەمپیک یەک ساڵ و نیوی دیکە لە \"ئۆلەمپیا\" لە وڵاتی یونان بە بۆنەی کێبڕکێکانی ئۆلەمپیکی زستانەی داهاتوو لە کورەی باشوور، هەڵدەگیرسێتەوە.

خانەخوێی یارییەکانی هاوینەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠، وڵاتی ژاپۆنە.

ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٦
لە ڕێوڕەسمی یاریگەی \"مارکانا\"، کاروانی وەرزشی ئێران بەپێی وتەی بەرپرسی کۆمیتەی میللی ئۆلەمپیک بە هۆکاری \"جیاوازی فەرهەنگی\" بەشدارییان نەکرد.

ئێران تاکوو ئێستا لە هیچ ڕێوڕەسمێکی کۆتایی ئۆلەمپیکدا بەشداری نەکردووە.

وەرزشوانانی ئێران لەم خولەی ئۆلەمپیکدا بە بردنەوەی ٣ میداڵی زێر، یەک زیو و ٤ برۆنز لە پلەی ٢٥ ڕاوەستان.

ئەوە شانزدەهەمین خولە کە ئێران بەشداری ئۆلەمپیک دەبێ و بە بەراورد لەگەڵ ئۆلەمپیکی لەندەن( ٢٠١٢) کە پلەی ١٧ـی بە دەست هێنابوو، ٨ پلە دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

بە گشتی ئێران ٦٤ وەرزشوانی لە قاڵبی ١٤ ڕشتەی وەرزشی بەشداری ئۆلەمپیک بوون کە بە خۆبواردنی وەرزشوانێک، کاروانەکە بوو بە ٦٣ کەس.

\"30678.jpg\"

\"30680.jpg\"

\"30679.jpg\"
\"30683.jpg\"

\"30681.jpg\"