\"ئۆردوگای رزگاری\" پێشکەش بە \"عەتا نەهایی\" کرا

16:17 - 22 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام بە لە چاپ دانی نوێترین بەرهەمی خۆی، ئەو بەرهەمەی پێشكەش بە عەتا نەهایی، نووسەری هاوچەرخی کورد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد مورادی ئەنساری، شاعیری کورد خەڵکی شاری ئیلام نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی \"ئۆردووگای رزگاری\" چاپ و بڵاو کردەوە.

\"\"محەممەد مورادی ئەنساری
ئەو کتێبە بەرهەمی ١٥شاعێری کوردی لە خۆگرتووە کە بە دەیەمین کتێبی ئەو شاعێرە کوردە بە ئەژمار دێت.

محەممەد مورادی ئەنساری ئەم بەرهەمەی پێشکەش بە عەتا نەهایی، نووسەری هاوچەرخی کورد خەڵکی شاری بانە کردووە.

ڕۆژی شەممە ٢٦ ڕەشەممەی ساڵی رابردوو، بەبەشداری ژمارەیەک لە خاوەنڕایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کوردی، لە ڕێوڕەسمی \"خەڵاتی شێعری جوانی کوردی\" لە نووسینگەی حەوتوونامەی \"دەنگی ئازادی\" لە شاری کرماشان ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو کە تێیدا محەممەد مورادی ئەنساری، وەک نووسەری شێعری جوانی کوردی دەسنیشان کرا و ڕێز لە کار و چالاکییەکانی لە بوارەکانی فەرهەنگ و وێژەی کوردی، گیرا.