كۆتایی حەفتەمین فێستێڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان/دیاریكردنی بەرهەم و كەسە سەركەوتووەكان

12:50 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی سێشەممە وێڕای كۆتایی هاتنی حەفتەمین خولی فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، كەسەكان و گرووپە سەركەوتووەكان دیاری كران و رێِزیان لێگیرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مەریوان نیووز، حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ مه‌ریوان به‌ ئاماده‌بوونی 27 گرووپی شانۆیی له‌ پارێزگاکانی تاران، ئه‌لبۆرز، ئێسفه‌هان، مه‌رکه‌زی، هه‌مه‌دان، هورمۆزگان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی رۆژهەڵات، یه‌زد، خووزستان و گیلان و 4 گرووپ له‌ پارێزگای کوردستان و له‌ شاری مه‌ریوان، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ کۆتایی به‌ کاری نواندنی خۆی هێنا و له‌ شه‌وی کۆتایی دوا کارگه‌ی پسپۆڕیی خۆی بەڕێوە برد.
\"7260.jpg\"
رێوڕەرسمی کۆتایی فێستیڤاڵ کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی ره‌زبه‌ر، به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌ گوێره‌ی خواره‌وه‌ ڕاگه‌یاند:
- خه‌ڵاتی سه‌ره‌کیی گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی دیمه‌ن: مێهدی حه‌بیبی بۆ گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی شانۆی \"قۆرییه‌ک وته‌ی ده‌م نه‌کێشاو\" له‌ مه‌ڵایێر.
- خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی داوه‌ران بۆ گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی دیمه‌ن: ئه‌حمه‌د و ئۆمید مه‌ردانی برووجێنی بۆ گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی شانۆی \"ڕه‌تبوون قه‌ده‌غه‌یه‌\" له‌ برووجێن.
- خه‌ڵاتی باشترین مۆسیقا؛ مورته‌زا سه‌عیدی ڕاد بۆ شانۆی \"سه‌روسۆسه‌ن\" له‌ سیاکه‌ل.
- خه‌ڵاتی یه‌که‌می باشترین ده‌رهێنه‌ر: نێرگس خاککار بۆ ده‌رهێنانی شانۆی\"قۆرییه‌ک وته‌ی ده‌م نه‌کێشاو\".
- خه‌ڵاتی دووهه‌می باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئه‌میر حوسێن شه‌فیعی بۆ ده‌رهێنانی شانۆی\"سێلولی من تێرۆریست نییه‌\" له‌ وه‌رامین.
- خه‌ڵاتی سێیه‌می باشترین ده‌رهێنه‌ر: عه‌لیڕه‌زا دێهقانی بۆ ده‌رهێنانی شانۆی \"دوا گوڵی جیهان\" له‌ تاران.
- خه‌ڵاتی یه‌که‌می باشترین گه‌ڵاڵه‌ و ئیده‌: فه‌رامه‌رز قلیچخانی بۆ نووسینی شانۆی \"نواندن له‌ شارا\" له‌ که‌ره‌ج.
- خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین گه‌ڵاڵه‌ و ئیده‌: نێرگس خاککار بۆ نووسینی شانۆی\"قۆرییه‌ک وته‌ی ده‌م نه‌کێشاو\".

\"7261.jpg\"
- خه‌ڵاتی سێیه‌می باشترین گه‌ڵاڵه‌ و ئیده‌: ئه‌حمه‌د و ئۆمید مه‌ردانی برووجێنی بۆ نووسینی شانۆی \"ڕه‌تبوون قه‌ده‌غه‌یه‌\".
- خه‌ڵاتی یه‌که‌می باشترین ئه‌کته‌ری پیاو: فه‌رامه‌رز قلیچخانی بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆگه‌لی \"نواندن له‌ شارا\" و \"دوا سات\".
- خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین ئه‌کته‌ری پیاو: مۆختار محه‌ممه‌دی بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"ژیانی یه‌ککه‌ڕه‌تی\" له‌ مه‌ریوان و که‌ماڵ نه‌وجه‌وان بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"په‌یکه‌ره‌\" له‌ سه‌قز.
- خه‌ڵاتی سێیه‌می باشترین ئه‌کته‌ری پیاو: روحو‌ڵڵا سینایی بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"سێلولی من تێرۆریست نییه‌\" و بێهنام ئه‌شره‌فی بۆ ده‌‌ورگێڕان له‌ شانۆی\"قۆرییه‌ک وته‌ی ده‌م نه‌کێشاو\".
- خه‌ڵاتی یه‌که‌می باشترین ئه‌کته‌ری ژن: نێرگس خاککار بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"قۆرییه‌ک وته‌ی ده‌م نه‌کێشاو\".
- خه‌ڵاتی دووهه‌می باشترین ئه‌کته‌ری ژن: له‌یلا جۆنه‌یدی بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"سێلولی من تێرۆریست نییه‌\".
- خه‌ڵاتی سێیه‌می باشترین ئه‌کته‌ری ژن: ئازاده‌ حوسێنی فه‌خرجی بۆ ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی \"تاکسی شار\".

هه‌روه‌ها، لێژنه‌ی داوه‌ران سێ شانۆی \"گۆڵدی ده‌مێنمه‌وه‌\" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی حه‌مید ڕه‌زا میرزایی له‌ گۆنبه‌دی کاووس و \"سه‌رووسۆسه‌ن\" له‌ ده‌رهێنانی مه‌حموود فه‌رزی نژاد و \"تاکسی شار\" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ژاڵه‌ کازمی، به‌ مه‌رجی پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر په‌سه‌ند کرد.
\"7262.jpg\"
له‌ ڕۆژی کۆتایی حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ مه‌ریوان له‌ ڕێگای لێپرسینه‌وه‌ له‌ بینه‌ران، خه‌ڵات و ڕێزلێنانی خۆی ئاڕاسته‌ی دوو شانۆی \"نواندنی پۆتین\" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی عه‌لی نووریان له‌ نه‌زه‌رئاوا و شانۆی \"ژیانی یه‌ککه‌ڕه‌تی\" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی که‌ژاڵ ڕاستبین کرد و گرووپی شانۆیی ئیۆمیل له‌ ئاڵمان به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی میشێل مه‌کس وه‌ک شانۆگه‌رانی سه‌رکه‌وتووی میوان خه‌ڵات کرد.

له‌ دواییشدا‌ خه‌ڵاتی شانازیی شارۆمه‌ندی هه‌ڵبژارده به‌ ‌شانۆگه‌ری لاو، کیانا حه‌یده‌ری وه‌ک منداڵترین ئه‌ندامی به‌شداربووی فیستیڤاڵ بەخشرا.

نه‌سروڵڵا قادری، هادی مه‌رزبان و حسێن عاتفی بۆ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و عه‌لی سه‌فه‌ر قاره‌مانی نژاد، دوکتۆر محە‌ممه‌د ناسربه‌خت و مریه‌م موعته‌رێف بۆ به‌شی ئێران و شه‌هرام که‌ره‌می، لحەممەدڕەزا ئه‌ڵوه‌ند و به‌هار له‌تیفییان بۆ به‌شی بازاڕی شانۆی سه‌رشه‌قام، له‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م خوله‌ له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی مه‌ریوان هه‌وڵیان دا و له‌ ئه‌نجامدا به‌شی کۆتایی به‌رهه‌مه‌کان که‌وته‌ ئه‌ستۆی داوود ره‌شیدی، ئه‌کته‌ری به‌ته‌مه‌نی شانۆ و سینه‌مای ئێرانی، ئه‌میر دژاکام و شارام که‌ره‌می.