كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی 100 ئەندامی "تەعاوەنیی مسكن"ی كارگەی نەساجی لە سنە
20:32 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەندامێكی لێژنەی بەڕێوەبەریی تەعاوەنیی كرێكارانی \"نەساجیی كوردستان\" رایگەیاندووە، 100 ئەندامی ئەو تەعاوەنیە لە ناڕزایەتی بە نەدانی مۆڵەتی كردنەوەی خانوو دەستیان داوەتە كۆبوونەوەیەكی ئیعترازی.
جەبار خودامورادی بە هەوالدەریی كاری ئێران (ئیلنا)ی وتووە: \"ئیدارەی خانوبەر و شارسازیی پارێزگای كوردستان بە پشت گوێ خستنی داخوازیی ئەندامانی \"تەعاوەنیی مەسكەنی كرێكارانی نەساجی\" مۆڵەتی یاسایی كردنەوەی خانوبەریان پێنادات و ئەمە لە حاڵێك دایە كە ماوەی 11 ساڵە زەوی بۆ كردنەوەی خانووی كرێكاران دابین كراوە\".
خودامورادی ئاماژەی بەوەش كردووە، لە كۆی 300 ئەندامی تەعاوەنیی مەسكەنی كرێكارانی كارگەی نەساجیی سنە، 100 كرێكاریان لە ناڕەزایەتیی بەم مەسەلەیە ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم ئیداری گشتیی خانوبەرە و شارسازیی پارێزگای كوردستان لە سنە كۆبوونەویەكی ئیعترازیان رێك خست.
جەبار خودامورادی ئاماژەی بەوەش كردووە ئێستا 22 تەعاونیی دیكەی كەرتەكانی وەبەرهێنان لەم بارەوە لەگەڵ ئیدارەی خانوبەرە و شارسازی دەرگیرن و ئەو ناوەندەش لە دانی مۆڵەتی یاسایی بۆ كردنەوەی خانووی كرێكاری خۆی دەبوێرێ و سەدان كەسیش بەم بۆنەوە تووشی گیروگرفت بوون.