كۆ كردنەوەی دەستفرۆشان لە مەریوان/ كوشتنی كۆڵبەرانی سەرسنوور
19:32 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: لەسەر بڕیاری شارەوانیی مەریوان سەرجەم دەستفرۆش و وردە واڵە فرۆشەكانی ئەو شارە كۆ دەكرێنەوە و بە ناچاری كاری پڕ مەترسیی كۆڵبەری دەكەنە پیشە و لەو رێگایەدا گیانیان لێ دەستێنرێ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شارەوانیی شاری مەریوان بە هاوكاری هێزی ئینتزامی و پۆلیسی هاتوچۆ هەڵسوكەوتی توند لەگەڵ دەستفرۆشەكانی ناو شاری مەریوان دەكەن.
بە وتەی شایەتحالان، چەند رۆژە لەلایەن ئۆرگانە پێوەندیدیدارەكانەوە نووسراوە لەناو دەستفرۆش و كاسبكارانی سەر شۆستە و شەقامەكان بە مەبەستی كۆ كردنەوەی كەلوپەلەكانیان بڵاو دەكرێتەوە.
لەلایەن شارەوانیی شاری مەریوانەوە بە دەستفرۆشەكان راگەیەنراوە، ئەگەر بێت و هەر كەسێك سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات لەگەڵ سزای توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ئەم بڕیارەی حكوومەت بۆ پێشگیری لە كاسبیی خەڵكی هەژار و بێدەرەتان لەناو شارە سنوورییەكانی ناوچە كوردنشینەكان له حاڵێك دایە كە ئەو دەستفرۆشانە ناچارن بۆ بژیوی ژیاینان روو بكەنە سنوورەكان و پیشەی كۆڵبەری هەڵبژێرن كە ئەمەش بەنرخی گیاینان تەواو دەبێت.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە كوردنشینەكان سەرجەم 31 كۆڵبەر كوژراو و بریندار بوون كە لەو ئامارە 20 كەسیان كوژراون و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.