گەڵوەنیی کچانی لوڕ، حکوومەتی تووڕە کرد!
19:51 - 16 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: گەڵوەنیی (سەرپێچ) ژنانی کورد، بووە هۆی تووڕەیی دەسەڵاتداران و سەرچاوە مەزهەبییەکانی شیعە لە لوڕستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی \"دین ئانلاین\"، پاش بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵێک بە ناوی \"فێستیڤاڵی گەڵوەنی\" لە خوڕڕەمئاباد، دەنگی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی حکوومەتیی و سەرچاوە مەزهەبییەکان بەنیسبەت \"حیجابی خراپ\" لە لوڕستان دەرهاتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری گشتیی دادگاکانی خۆڕڕەمئاباد باسی لە دیاریکردنی لقێکی تایبەت لە دادگا گشتییەکانی ئەو شارەدا کرد لە پێوەندیی لەگەڵ پەروەندەگەلی ناوزەدکراو بە \"بەدحیجابی\".
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە گوتیشی: \"ئەو کەسانەی بە بێ حیجابی شەرعی لە شوێنە گشتییەکان و لە پێشچاوی خەڵک دەرکەون، لە ١٠ ڕۆژەوە تا ٢ مانگ دەستبەسەر دەکرێن یان سزای نەختییان بۆ دەبڕدڕێتەوە\".
\"گەڵوەنی\" چەشنێک سەرپێچی فولکلۆری دێرێنە و یادگاری سەردەمی مادەکانە کە کچان و ژنانی کورد و لوڕ لە سەری دەبەستن. لە دوو ساڵ لەوەپێشەوە بە هێممەتی کۆمەڵێک لە کچانی خۆڕڕەمئاباد، ڕۆژی ٢٦ی بانەماڕ وەکوو \"ڕۆژی لەچکی لوڕی\" ناوزەد کراوە. بڕیارە هەموو ساڵێک لە بەهاردا و لە ٢٦ی بانەمەڕدا، کچانی لوڕ ئەم سەرپێچە فۆلکلۆرییە بە خەڵکانی دیکە بناسێنن.
بەڵام پاش بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە کە هەندێ لە بەرپرسانی حکوومەتییش بەشدارییان تێدا کردبوو، هەندێ لە کەسایەتییە مەزهەبی و پێشنووێژەکان، دەنگیان دەرهات و لەبەرامبەر بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە و ئەم لەچکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناوەندە بڕیاردەرەکان لە ئێران تەنیا ئەو چەشنە حیجابەیان قبووڵە کە دەوڵەت دیاریی کردووە و وەکوو جلوبەرگی فەرمی پێناسەی بۆ دەکەن و لەو پێوەندییەدا تەنانەت جلوبەرگی ڕەسەنی ژنانی کوردیش کە داپۆشراوییەکی تەواوی هەیە، لە بازنەی تۆمەتی \"بەد حیجاب\"، نەیتوانیوە دەرباز بێت.