گەڵاڵەیەكی رزگاریدەر كە چارەنووسی لێڕەوارەكانی باكووری كوردستان بەرەو ناڕوونی دەبات
16:19 - 9 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: دارستان و لێڕەوارەكانی باكووری كوردستانی ئێران بە هێندێهۆكاری وەكوو نابەرپرسیاریەتی و گۆڕانی ناوچەیی لەگەڵ مەترسیی فەوتانی یەکجاری بەرەوڕوویە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە كۆی گشتیی ١٠٥ هەزار هێكتار لێڕەوار لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، نزیک بە ٦٠ هەزار هێكتاری لە بەرەبەری لەناو چوون دایە.
هۆكاری لەناو چوونی ئەو دارستان و لێڕەوارانەی ئوستانەی ئازەربایجانی رۆژئاوا مرۆیی و سروشتین.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ساڵانە نزیک بە ٧٥٠ هەزار چوارگۆشە دار و و \"ئەلوار\" لەدارستانەكانی ئەو ئوستانە بەرهەم دەهێندرێو ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دوای ئوستانی گیلان پلەی دووهەمی هەیە.
بەوتەی بەرپرسی گشتیی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، هەر ساڵ ١١ هەزار تۆن دار و تەختە رەوانەی وڵاتانی توركیە و عێراق دەكرێت و بنەدارەكانی \"سنوبەر\"ی ئوستانەكانی زەنجان، فارس، خوراسانی باشوور، خووزستان و سیمنان، لەلایەن ٢٢٠ نەمامگەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە بەرهەم دێت و دابین دەكرێت.
ناوەندی چاندنی دار (بە مەبەستی بڕین و دروست كردنی كاغەز و تەختە) لەشارەكانی میاندواو، نەغەدە، خۆی و ورمێچڕ بۆتەوە.
گەڵاڵەی گشتگیری چاندنی داری سنۆبەر لەساڵی ١٣٨٤وە بە مەبەستی دابین كردنی كاغەز دەستی پێكردووە و نزیك لە ١٨ هەزار هێكتار لە زەوی و زاری وەرزێڕی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆ ئەو دارە تەرخان كراوە، ئەمە لەحاڵێكدایە كە بە بیانووی كەمیی ئاو داهاتووی بەرهەمەكانی وەكوو سێو و ترێناڕوونە.
لەحاڵی حازردا ئوستانەكانی كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا، بەشێكی بەرچاو لە زەوییەكانیان بۆ چاندنی داری سۆنەبەر تەرخان كردووە.
چاندنی داری سنۆبەر لەم ناوچانە لەحاڵێكدایە كە نزیك بە ٧٥% داری بەرهەم هاتوو، هەناردەی ئوستانەكانی دیكە دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی شەرق لەراپۆرتێكدا باسی لە \"مێمڵ (آفت)\"ی دار بەڕووكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا كردووە و بڵاوی كردۆتەوە، ئەگەر بێت ئەو مێمڵە كۆنترۆڵ و لەناو نەبردرێت، سەرجەم لێڕەوارەكانی زاگرۆسیش دەگرێتەوە.
بودجەی لەبەرچاو گیراو بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ مێمڵ نزیك بە پێنج ملیارد تمەنە، ئەمە لەحاڵێكدایە، كە ساڵی رابردوو تەنیا یەك ملیارد تمەن بودجە بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ ئەو ئافەتە تەرخان كرابوو.
ئەو دۆخە لەحاڵێكدایە كە بەوتەی لێپرسراوانی حكوومەتی، ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا پاش ئوستانی خووزستان، دووهەمین شوێن و ناوچەی پڕ ئاوی ئێرانە، بەڵام گۆڕانی ناوچەیی، دروست كردنی بەنداو بەشێوەی ناستاندار، پەرەگرتنی زەمینە وەرزێڕییەكان بۆتە هۆی خۆڵقانی قەیرانی گوڵی ورمێو لەناوچوونی مەرتەعە سروشتییەكانی ئەو ناوچەیە.