گەڵاڵەی \"بایر هێشتنەوەی زەوییەکان\"ی دەورووبەری گۆلی ورمێگۆڕانی بەسەردا هات
13:15 - 11 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی ئەوەی كە گەڵاڵەی \"نكاشت(بایر هێشتنەوەی زەوییەکان)\" خەسارێكی بەرچاوی بە زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەورووبەری گۆلی ورمێگەیاند، ئەو گەڵاڵەیە بۆ \"چاندنی زەوییەکان\" گۆڕدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای سەردانی بەرپرسی ئیدارەی گشتیی ژینگەپارێزی بۆ ورمێو چاوپێكەوتنی لەگەڵ وەرزێڕانی ناوچەكە و راوێژكارانی فریاكەوتنی گۆلی ورمێ، گەڵاڵەی \"نكاشت(بایر هێشتنەوەی زەوییەکان)\" كە ١٥ هەزار هێكتار زەوی كشت و كاڵی(میاندواو و زەوییەكانی دەورووبەری تەتەهوو و جغەتوو)ی لە خۆ گرتبوو گۆڕانی بەسەردا هات.
دەوڵەتی رۆحانی لەهەوڵی ئەوەدا بوو كە لە ساڵی ٩٣ ـ ٩٤دا بە شێوەی تاقیكاری، زەوییەكانی بەنداوی نەورۆزلوو نەچێندرێن و لەبری چەوەندەر، گەنیام تێدا بچێندرێ.
رەخنە و ناڕەزایەتیی خەڵكی ناوچەكە و بێكاریی ئەوان وایكرد كە گەڵاڵەی \"نكاشت(بایر هێشتنەوەی زەوییەکان)\" بۆ \"بکاشت(کێڵان و چاندنی زەوییەکان)\" بگۆڕدرێ.
لە ئەگەری جێبەجێكردنی گەڵاڵەی \"نكاشت (بایر هێشتنەوەی زەوییەکان)\"دا زەوییە كشتوكاڵییەكانی میاندواو، تەتەهوو، جەغەتوو، دەشتی موكریان، شامات و چۆمی مەجیدخان و دانیشتوانی زیاتر لە ٤٠ ئاوایی خەساری بەرچاویان وەبەر دەكەوت.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی كردبوویەوە، لەدانیشتن و كۆبوونەوەی ئوستانداریی ئازەربایجانی رۆژئاوادا بڕیار دراوە لە وەرزی بەهاردا بەجێگەی چەوەندەر گەنم بچێندرێو لە پاییزیشدا گەنم و جۆ بچێندرێهەتا ئاوی پاشكەوت كراوی ئەو شوێنانە بگۆازرێتەوە بۆ گۆلی ورمێ.
گۆلی ورمێلەحاڵی حازردا كەمتر لە یەک میلیارد چوارجا(متر مكعب) ئاوی هەیە و ئەوە لەحاڵێكدایە كە دەبێستانداردەكەی ١٤ میلیارد چوارجا بێت.
دابین كردنی برقی پێویست بۆ پۆمپاژەكان، پەرەپێدان بە سیستەمی ئاودێری دڵۆپ (قەترەیی)، پشتیوانی كەرەسە و مادە خۆراكییەكان لە خاوەن پڕۆژەكان، دانانی كۆنتۆری ستاندارد و دیجیتاڵی ئاو و بەرق لەسەر چاڵاوەكان و دابین كردنی بودجە بۆ بەشی وەرزێڕی ئەو پێشنیارانە بوون كە لەراستای چاكسازی گەڵاڵەی \"نكاشت(بایر هێشتنەوەی زەوییەکان)\"دا دراوە.
بەوتەی وەرزێڕانی ناوچەی موكریان لەئەگەری جێبەجێكردنی گەڵاڵەی بایر هێشتنەوەی زەوییەکاندا، هەزار كەس لە وەرزێڕانی ناوچەكە بێكار دەبوون.
هەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی \"نكاشت\" بۆ \"بكاشت\" لەحاڵێكدایە كە لە دەسپێكی گەڵاڵەكەدا، بەرپرسانی ئوستانی بەبێلەبەرچاوگرتنی كاریگەری و زیانەكانی ئەو گەڵاڵەیە، دەستیان بە جێبەجێكردنی كرد و هیچ بایەخێكیشیان بە نیگەرانی و بێكار بوونی وەرزێڕان نەدا.