گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

15:45 - 15 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە ٢٨٨ تەرمی تێدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گوڕێکی بەکۆمەڵ کە ٢٨٨ کەسی تێدا بووە، لە شاری شەنگال لە ٥٢٠ کیلۆمیتریی شاری بەغدا دۆزراوەتەوە کە تا ئێستا شوناسی ئەو کەسانە ڕوون نەبووەتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش، لە لایەن هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە لە گوندێکی سەر بە شاری مووسـڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە ١٢٠ تەرمی تێدا بووە.