گەورەترین قەڵای مێژوویی ئیلام بۆتە شوێنی راگرتنی ئاژەڵ
16:17 - 4 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: قەڵای مێژوویی \"شاخ\" بەهۆی كەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنی لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەكانەوە بۆتە شوێنێك بۆ راگرتنی ئاژەڵ.
قەلای \"شاخ\" كە بە یەكێك لە شوێنەوارە هەرە گەورە و مێژووییەكانی رۆژئاوای ئێران دێتە ئەژمار لە ئاوایی \"بەردی\" سەر بە بەخشی زەڕین ئاوا لە شاری دێهلوڕان هەڵكەوتووە.
ئەو بینا مێژوویە لە سەردەمی حوكمڕانیی ساسانییەكاندا درووست كراوە و بە وتەی شارەزایانی بواری مێژوو ئەو قەڵایە كاتی خۆی لە سەر رێگای كەونارای ئێران و رووباری \"بین النهرین\" هەڵكەوتبوو.
بەخشداریی زەرین ئاوا لەو باوەڕە دایە، هۆكاری سەرەكیی لەناوچوونی ئەو بینا مێژوویە تەرخان نەكردنی بوودجە لەلایەن ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلامەوە.
پارێزگای ئیلام خاوەنی گەلێك ئاسەوار و شوێنەروای مێژوویی و كەونارایە، كە هەركامەیان دەبڕی شارستانیەت و مێژووی كۆنی كوردانن لە سەرەدەمە جیاوازەكاندا، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنیان لەلایەن ناوەندە پێوەندیارە حكوومەتییەكانەوە بەشێكیان خەركن لەناو دەچن.