گەورەترین كارخانەی بەرهەمهێنانی\"دەرزیی كوتان\"لەمەهاباد داخرا
16:21 - 22 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی داخرانی كارخانەی بەرهەمهێنانی دەرزیی كوتان \"واكسن تب برفكی\" ئاژەڵان، نزیک بە ١٢٠ كرێكار بێكار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كارخانەی بەرهەمهێنانی دەرزیی كوتان كە تایبەت بە نەخۆشی \"ڤایرووسی\"Foot-and-Mouth Disease)) ئاژەڵانە، لەشاری مەهاباد بەرەوڕووی داخران بۆوە.
یەكەمین كارخانەی رۆژهەڵاتی ناڤین و سێیەمین كارخانە لەسەر ئاستی جیهان لەكاتێكدا بەرەوڕووی داخران بۆتەوە، كە نزیک بە ١٢٠ كەس تیایدا سەرقاڵی كاركردن بوون.
ئەو كارخانەیە پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٠ دەستی بەكار كردووە و پێشتریش بەهۆی نەبوونی ئیمكاناتەوە بۆ ماوەیەك چالاكییەكانی راگیرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا فەرمانداری شاری مەهاباد لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا وێڕای پشتراست كردنەوەی ئەو هەواڵە گوتوویەتی: كارخانەی بەرهەمهێنانی دەرزیی كوتان ساڵانە توانای دروستكردنی ١٠٠ میلیۆن \"واكسن تب برفكی\" هەبوو.
لێپرسراوان و بەڕێوەبەرانی كارخانەكە هۆكاری داخرانی ئەو كارخانەیان نەدرکاندووە، بەڵام بەشێک لە كامەندان و كرێكاران هۆكاری داخرانی كارگەكە بۆ نەبوونی بودجە و نەفرۆشرانی كەرەسە بەرهەمهاتووەكان لەبازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش كارگەی بەرهەمهێنانی كەیک و كولووچەی شیركەتی بەهارانی دیواندەرە، داخرا و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی بێكار بوون.
١٢ ژن وەكوو كرێكار لەو كارگەیە سەرقاڵی كار كردن بوون ، کە دوای داخرانی كارگەكە بێکار کرابوون.