گەندەڵییەکی شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە ئاشکرا بوو

21:10 - 6 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە، بڕی ٦٠٠ و بیست هەزار تمەنی لە هەقی مەسکەنی کارمەندانی خانەی بێهداشتی گوندەکانی نەداوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدار؛ لە کاتێکدا بێهوەرزانی شەبەکەی بێهداشت، ساڵانە بڕی ٩٢٠ هەزار تەمەناین وەکوو \"هەقی مەسکەن\" لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە پێ ئەدرا، بەڵام ئەمساڵ تەنیا بڕی ٣٠٠ هەزار تمەنیان لەو پارەیە پێدراوە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند؛ کارمەندانی ئیدارەی بێهداشت سکاڵایان لەسەر ئەو هەڵوێستەی (ئەلف، ف) بەرپرسی شەبەکەی بێهداشت دەربڕیوە، بەڵام ناوبراو هیچ وڵامێکی پێ نەداونەتەوە.

دەگوترێت، کارمەندانی شەبەکەی بێهداشت بڕیاریان داوە، کە ئەگەر ئەو بڕە پارەیان پێ نەدرێت، لە بەر دەم ئەو ئئدارەی بێهداشتی دیواندەرەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن.

نەدانی ئەو بڕە پارەیە بە کارمەندانی شەبەکەی بێهداشتی دیواندەرە لە کاتێک دایە، کە ئەو شارە بەدەست کەمیی کادری پزیشکی و دەرمانییەوە دەناڵێنێ و نزیک بە زۆربەی ئەو کارمەندانە کەسانی ناخۆجێیین.

بە گشتی ٧ ناوەندی بێهداشت لە گوندەکانی پاپالە، زەڕینە، هەزارکانیان، مەڕانی سەروو، کۆڵ، برایم ئاوا و کولتەپە\" چالاکن و گوندەکانی دەوروبەری ناوشاری دیواندەرەش لەلایەن ٢ ناوەندی بێهداشتەوە، کە بنکەیان لە ناو شارە، چاوەدێری دەکرێن.