گیروگرفتی پرۆسەی خوێندن و قوتابخانەكان لە مەریوان بەردەوامە
14:16 - 7 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای ئەوەی كە نزیك بە40 رۆژ بەسەر كرانەوەی قوتابخانەكاندا تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتا هیچ بوودجەیەك بە قوتابخانەكانی مەریوان نەدراوە و لەلایەكی دیكەشەوە كەمیی قوتابخانە قوتابییانی تووشی گرفت كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرەڕای ئەوەی كە نزیك بە40 رۆژە لە ئێران بە فەرمی قوتابخانەكان كراونەتەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانەوە هیچ هەزینە و بوودجەیەك بە قوتابخانەكانی مەریوان نەداوە، هەر بۆیە لێپرسراوانی قوتابخانەكان بە منداڵانیان راگەیاندووە كە دەبێ هەر قوتابییەك 50 هەزار تمەن بۆ خەرجی خۆی بهێنێ.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو قوتابخانەكانی مەریوان بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، كە هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكانی مەریوان پارەی \"فەڕاش، فیشی ئاو، بەرق، گاز و تەلەفۆن\"ی قوتابخانەكانی ئەو شارەیان نەداوە.
لە درێژەی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، بەشێك لە گوندە پڕ حەشیمەتەكان وهەروەها بەخشەكانی سەر بە شاری مەریوان لە بوونی \"قوتابخانەی ناوەندی\" بێبەشن و هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی زۆریی قوتابی و بچووك بوونی پۆلەكان، چەند پۆلێكی قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لە یەك پۆلدا دەخوێنن و ئەمەش بۆتە گرفتی تێگەیشتن و پەروەردە بۆ قوتابیان و مامۆستایان.
بنەماڵەی قوتابیان و چالاكانی فەرهەنگیی مەریوان لەو باوەڕە دان ئەم كەمتەرخەمی و كەمكارییانەی حكوومەت لە بواری خوێندن و قوتابخانەكانی شاری مەریوان بەو مەبەستەیە كە بنەماڵەكان بار بهێنن كە خۆیان خەرجی قوتابخانەكان بدەن و ئەم كارەش بەو بیانووەوە دەكەن كە دەیانهەوێ بەرەبەرە قوتابخانەكانیش بكەنە كەرتی تایبەت.