گیر و گرفتی ئابووری داوێنی زانکۆی پەیام نووری شنۆی گرتەوە
14:24 - 17 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بوونی گیروگرفتی ئابووری کەمیی بۆدجە لەناو زانكۆی پەیام نووری شاری شنۆ، خوێندکاران و مامۆستایانی ئەو زانکۆیە بەرەوڕووی کێشە بوونەتەوە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: بەهۆی نەبوونی بۆدجەی پێویست، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی پەیام نووری شاری شنۆ بە شێوەی خۆڕسک بڕە پارەیەکیان لە نێوان خۆیاندا کۆکردۆتەوە و تێچووی کڕینی پێداویستییەکانی ئەو زانکۆیەی دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لەلایەکی دیکەشەوە خوێندکاران بۆ کاروباری ئەنجومەنی فەرهەنگی و دەرکردنی بڵاڤۆکێکی خوێندکاری بە توندترین شێوە بەروڕووی سانسۆڕی بەرپرسان و بەسیجی ئەو زانکۆیە دەبنەوە.
نابەرپرسیارەتیی دەوڵەت و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زانستگەی پەیام نووری شاری شنۆ، نیگەرانی لای خوێندکاران درووست کردووە و هەڕەشە و رێگری لە هەر چەشنە پێشەکەوتنێکی خوێندکاران دەکات.