گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ۱٤۰۱/ محەممەد ئەمینی و یەحیا ڕەحیمی لە سنە گیانیان لەدەست دا

16:43 - 17 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، "محەممەد ئەمینی" کوڕی گوڵمحەممەد و "یەحیا ڕەحیمی" کوڕی ئەحمەد، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سنە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لە دەست دا.

محەممەد ئەمینی خەڵکی گەڕەکی "تەقتەقان" و یەحیا ڕەحیمی خەڵکی گەڕەکی "نەنەڵە"ی شاری سنە، بوون.

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، دوو لاوی دیکە بە ناوەکانی "پەیمان مینبەری" و "داریووش عەلیزادە"، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دابوو.