گیانلەدەستدانی ناڕازییانی ١٤٠١/ موختار ئەحمەدی لە مەریوان گیانی لەدەست دا

10:52 - 10 رەزبەر 2722

شەوی شەممە، ٩ی ڕەزبەر، سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە مەریوان، باسیان لە کوژرانی هاووڵاتییەک بەناوی "موختار ئەحمەدی"، بە تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لەم شارە کرد.

تەرمی ئەم ناڕازییە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر گوشاری چڕی هێزە ئەمنیەتییەتییەکاندا و بە بێ بەشداریی خەڵک بە خاک سپێردراوە.

سەرچاوەکانی کوردپا رایانگەیاندووە: لە ناڕەزایەتییەکانی مەریواندا ٩ کەس بە تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان بریندار بوونە.

ڕاپۆرتەکانی کوردپا باس لە هەبوونی بەربڵاوی هێزە ئەمنیەتی و دژە شۆڕشەکان لە ئاستی شاری مەریواندا دەکەن.