گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ کرێکار لە بانە

17:58 - 20 گەلاوێژ 2722

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەد قەدیمی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و  خەڵکی شاری بانە بەهۆی گازگرتوویی گیانی لەدەست دا.

دوو کرێکاری دیکەش وێڕای ناوبراو، تووشی گازگرتوویی دەبن و ئێستا بریندارن کە هەتا ئێستا شوناسی هیچکامیان بۆ بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

ئەو سێ کرێکارە لە کاتی هەڵکەندنی "چا" لە گوندی "بۆینی خوارەوە" تووشی گازگرتوویی بوونە و "محەەمەد قەدیمی"ش هەر لە کاتی ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دەدات.