گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کوردی ناوچەی ههورامان
12:43 - 25 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی ناوچەی سهوڵاوا لەشارۆچکەی \"شمشک\"ی تاران بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدوڵڵا غونچە تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی پایگەلانی سەر بە ناوچەی سهوڵاوا رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە ماوەی ١٥ ساڵە دانیشتووی شارۆچکەی \"شمشک\" بوو و سەرقاڵی کرێکاری کردن بوو.
بەوتەی کەسێکی ئاگادار عەبدوڵڵا غونچە لەئەنجامی کاری قورس و تاقەت پڕوکێنەرەوە تووشی نەخۆشی ببوو و سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی هەژاری نەیتوانیبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز تەرمی عەبدوڵڵا غونچە لە\"گۆڕستانی وەراوەر\"ی پایگەلان بەخاک سپێردراوە.