گیان لەدەستدانی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری دێوڵان

20:53 - 17 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری دێوڵان سەر بە پارێزگای سنە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەینیی ڕابردوو ١٣ی گەلاوێژ، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"گردی میران\"ـی سەر بە شاری دێوڵان بە هۆکارێکی نادیار گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە \"سومەییە وەیسی\" تەمەن ٢٠ ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، ئەو ژنە لاوە منداڵێکی ١٥ مانگە هەیە و هەتا ئێستا گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە لایەن مێردەکەی و بنەماڵەی مێردەکەی کوژرابێت.

زۆربەی بنەماڵەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە کێشەی بنەماڵەیی دەزانن بە هۆی پارستنی ئابڕو، لە میدیایی کردنی ئەو هەواڵە خۆیان دەبوێرن.