گیان لەدەستدانی سیمایەکی ناسراوی چالاکیی فەرهەنگی لە کرماشان
13:22 - 19 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بناغەدانەرانی چالاکیی فەرهەنگی کوردی لە شاری ئیسلامئابادی رۆژئاوا (شائاباد)، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هووشەنگ رەشیدی، یەکێک لە سیما ناسراوەکانی بواری ئەدەبی و رۆشنبیری لە ئوستانی کرماشان و شاری ئیسلامئاباد، پاش زیاتر لە سێ دەیە چالاکیی بەردەوامی ئەدەبی و فەرهەنگی و هەروەها هاندانی لاوانی کورد بۆ خوێندنەوەو فێربوونی زمانی کوردی بەهۆی رووداوی ماشێنەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هووشەنگ رەشیدی، کە ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا تووشی ئەو رووداوە بووە، لە ماوەی ساڵانی دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا بەڕێوەبەری دەفتەری نوێنەرایەتیی گۆڤارەکانی سروە و ئاوێنە لە شاری ئیسلامبادی رۆژئاوا بوو، کە دەورێکی بەرچاو و کارای لە بووژاندنەوە فەرهەنگی ئەو ناوچەیەدا بینی.
بە گوتەی چالاکانی فەرهەنگیی کوردستان، هووشەنگ رەشیدی یەکێک لەو چالاکە فەرهەنگییانە بوو، کە پردی پەیوەندیی لەگەڵ چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورد لە سەرجەم شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران و باشووری کوردستان دروست کرد و ئەو پەیوەندییەش هەتا ئێستا بەردەوامە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە، دەیان وتار و بابەتی، بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد، کە فەرهەنگی وشەی کوردی \"باشوور\" یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی ئەو چالاکە کوردەیە.
هووشەنگ رەشیدی لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا، سپۆنسەری فستیڤاڵی شاکە و خان مەنسووری لە شاری ئیسلامئابادی رۆژئاوا و فستیڤاڵی ئەدەبیاتی کوردیی باشوور و هەروەها بەڕێوەبەریی کۆڕیادی عەلی نەزیر مەنووچهری (هۆرەچڕ)یشی لە ئوستۆ بووە.
وێنە: ئیلام ساڵی ٧٣، کۆنگرەی غوڵامڕەزا خانی ئەرکەوازی
لە چەپەوە: ١- هووشەنگ رەشیدی ٢- ئەندامی بەڕێوە بەر ٣- دوکتور حەمە ئەمین هەورامانی ٤- ئەندامی بەڕێوە بەر ٥- فەرەیدوون میرئەحمەدی، شاعیر