گیان لەدەست دانی گوماناوی دوو ژن لەناوچەی مەریوان
14:18 - 28 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: لەماوەیەكی زەمەنی كەمدا دوو ژنی كورد لەشاری مەریوان و سەوڵاوا بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و ئەگەری ئەوە دەكرێكوشتنیان بە ئەنقەست بووبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر ژنێكی تەمەن ٢٠ ساڵ، دایکی منداڵێك و خەڵكی ئاوایی تازاوای سەر بە شارستانی سەوڵاوا بە هۆی سووتانی لەرادە بەدەرە، گیانی لەدەست داوە.
بنەماڵەی ئەو ژنە هۆكاری سووتانی ٩٠% لەجەستەی ژنەكەیان گەڕاندبۆوە بۆ تەقینەوەی سەماوەر لەناو ماڵەكەی خۆیدا.
ئەمە لەحاڵێكدایە، كەسانی ئاگادار لەو رووداوە لەو باوەڕەدابوونە كە ئەو ژنە بە بەردەوامی لەگەڵ مێردەكەی كێشەی بنەماڵەییان هەبووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، سووتانی ئەو ژنە تەمەن ٢٠ ساڵەیە لەئەنجامی تەقینەوەی سەماوەرەوە نەبووە، چونكە ئەو رووداوە پێوەندیی بە تەقینەوەوە نەبووە و نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی تەقینەوەی سەماوەرەكە لەلایەن بنەماڵەی ژنەكەوە، ئەگەری خۆ سووتاندن یان سووتاندنی بەئەنقەستی گیان لەدەست داوەكە، زیاتر دەكات.
لەلایەكی دیكەوە ماوەیەك لەمەوبەریش ژنێك لەشاری مەریوان دەستی دابوویە خۆكوژی و بە هەڵواسینی خۆی كۆتایی بە ژیانی هێنابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار دوای لێكۆلینەوەیەكی ورد بۆیی دەركەوتبوو كە ئەو ژنە پێشتر خنكێندراوە و دواتر بۆ بەلارێدا بردنی بیرورای گشتیی هەڵواسرابوو.
لە كوردستان هەر چەند جارێك شایەتی كوژران یان خۆكوژنی ژنانی كورد دەبین و چالاكانی ژنان لەو باوەڕەدان نەبوونی یاسایەكی گشتگیر بۆ پشتیوانی كردن لەمافی ژنان و نەبوونی ناوەندێكی دیاری كراو بەمەبەستی داكۆكیی لەمافی ژنان و چارەسەركردنی كێشەكانیان، وای كردووە كە ئەو دیاردەیە رووی لە پەرەسەندن دابێت.
دوایین حاڵەتی خۆكوژی دەگەرێتەوە بۆ رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٣ی خەرمانان كە لەشاری مەهاباد رووی دا و تێیدا ژنێكی دووگیان بەناوی \"ناهید عەلی نژاد\" دانیشتووی گەرەكی \"باخی سیسە\" لەئەنجامی كێشەی بنەماڵەییەدا خۆی هەڵواسیبوو.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٧٥ هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێــران كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە كۆی ئەو رێـژەیە ٤٤ كەسیان ژن و هەروەها ٣١ كەسییان پیاو بوون.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.