گیان لەدەست دانی کچە خویندکارێک لە نۆدشە

16:45 - 19 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: کچە خویندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە لە ئوستانی کرماشان، کە چەند رۆژ پێش ئێستا تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ تانیا غیاسی کچی یوونس و خوێندکاری رشتەی پەرستاریی زانکۆی مازندەران (ساری) لە باکووری ئێران، کە چەند رۆ پێش ئیستا بەهۆی بەفر و بۆرانەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە گیانی لەدەست دا.

\"19226.jpg\"
تانیا غیاسی خوێندکاری رشتەی پەرستاریی زانکۆی مازندەران لە باکووری ئێران
ئەو کچە خوێندکارە رۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە جاددەی مەریوان – نۆدشە- پاوە تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، ماوەی ٨ رۆژ لە نەخۆشخانە لەکۆمادا بوو.

هەروەها لەو رووداوەدا کە بەهۆی بەفر و بۆران لە کەلی تەتە لە ناوچەی هەورامان هاتبوویە ئاراوە، سێ کەسی دیکەش کوژراو و بریندار ببوون.