گیان لەدەست دانی دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی سنە و بۆکان لە هەرێمی کوردستان
16:50 - 5 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران، کە بە مەبەستی کار کردن روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەکاتی کار کردندا و لە ئەنجامی روداوێکدا، بوونە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕ کەسیک هادی نەقدی و کەسێکی دیکەش بە ناسناوی (یوسفی) ناسراو بە میستێر، لە کاتیکدا کەلە گوندێکی نزیکی شاری سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرەوە گیانیان لەدەست دا.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سلێمانی رایگەیاند: هادی نەقدی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی ئاوایی (بۆیەن)ی سەربە شاری بانە بووە، کە بۆ کار کردن رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو.
روونیشی کردەوە، \"میستێر یووسفی\" خەڵکی شاری بۆکان بووەو کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەو رووداوەدا و بەهۆی وەرگەڕانی ئەو تەراکتۆرەوە هاوڕێ لەگەڵ هادی نەقدی لە گوندی (مووسەک)ی سەربە شاری سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
بەردەوامیی قەیرانی بێکاری لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان لە کاتێکدایە، کە حەسەن روحانی بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری، بەڵێنیی رەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاریی بە هاوڵاتییان دابوو، بەڵام هەتا ئێستا و پاش تێپەڕبوونی نزیک بە یەکساڵ بە سەر دەستبەکار بوونی دەوڵەتەکەیدا، هیچ پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتیاین لە کوردستانات نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.