گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد لە شاری تاران

13:29 - 16 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە، بە هۆی بەربوونەوە لە کاتی کار کردن، لە بینایەکەکی نیوەکار لە شاری تاران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد خەڵکی گوندی \"توارملا\"ی شاری سنە، بە ناوی \"محەممەد مەلایی\" تەمەن ١٩ ساڵ، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کاربوو.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکار، لە یووسف ئاوا\"ی شاری تاران، تووشی ئەو ڕووداوە، بووە.

بێکاری و نەبوونی هەڵی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێران، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ڕوو لە شارەکانی دیکە ئێران دەکەن و زۆرجار لەگەڵ گیان لە دەستدان و کەمئەندام بوون بەرەڕوو دەبنەوە.