بەندیخانەی سنە؛ حوکمی لەسێدارەدانی شۆڕش ستارزادە جێبەجێ کرا
17:58 - 10 پووشپەڕ 2726
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «شۆڕش ستارزادە» خەڵکی سەقز دوای ١٨ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ساڵی ١٣٨٧ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
تا ئێستا ھەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.