مەڵکشایی/ئیلام؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەعید ئاسارە، چالاکی مەدەنی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

23:10 - 9 پووشپەڕ 2726

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئەمڕۆ سێشەممە، "سەعید ئاسارە"، چالاکی مەدەنی و لاوی خەڵکی مەڵکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

ناوبراو هەروەها دوای ڕاگوێزرانی بۆ شوێنێکی نادیار، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.