گیان لە دەستدانی وەستاکارێکی کورد لە جوانڕۆ

14:36 - 5 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: وەستاکارێکی کورد لە شاری جوانڕۆ لە کاتی کار کردن تووشی ڕووداوی کار هات و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانێوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەز، وەستاکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە هۆی تەقینەوەی هەوا_گاز لە کاتی کار کردن، گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو وەستاکارە کوردە بە \"مەجید مەولایی\" ڕاگەیەندراوە و ئەو ڕووداوە لە شارەکی سنعەتی شاری جوانڕۆ ڕووی داوە.

کەمتەرخەمی و لە بەرچاوەنەگرتنی ڕێوشوێنی ئیمەنی لە کاتی کار کردندا لە ساڵانی ڕابردوو هەتا ئێستا لە کوردستان قوربانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ڕووداوکاری بریتییە لە ڕووداوێک کە لە کاتی کارکردن کرێکار تووشی دەبێت و خەسار و زیانی پیشەیی و گیانی لێ دەکەوێتەوە.