گیان لە دەستدانی وەرزێڕێکی کورد بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرەوە

14:24 - 7 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزێڕێکی کورد، لە کاتی کێڵاندنی زەوی، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرەکەی گیانی لە دەست دا.

کاتژمێر ٧ ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، وەرزێڕێکی کورد، لە کاتی کێڵاندنی زوەیدا، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دێولان گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو وەرزێڕە کوردە، بە ناوی \"عەباس شەریعەتی\" تەمەن ٦٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \"سیوسێمەردانـ\"ـی ناوچەی \"بەلەدەستیـ\"ـی شاری دێولان ڕاگەیەندراوە.

ئەو وەرزێڕە کوردە، لە کاتی وەرگەڕانی تەراکتۆرەکەی، تووشی ئەو ڕووداوە بوو و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

گوندی سیوسێمەردان سەر بە شاری دێولانە و لە ٣٠ کیلۆمێتری ئەو شارە هەڵکەوتووە.