گۆڤاری چاند، بڵاوكراوەی ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی پێش بە وەشانی گیرا
13:06 - 21 رەشەمه 2711
كوردپا: گۆڤاری \"چان\"د كە گۆڤارێكی فەرهەنگیی \"ئەنستیتۆی كولتووری – هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی\"یە لە شاری ورمێ لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پێش بە وەشانی گیرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گۆڤاری چاند كە بە زاراوەی كرمانجیی ژووروو چاپ و بڵاو دەبۆوە، پاش بڵاو بوونەوەی دووەمین ژمارەی بە بڕیاری وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێش بە وەشانی گیراوە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆكاری پێش بە وەشان گرتنی گۆڤاری \"چاند\" زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
بڵاوكراوەی فەرهەنگی، ئەدەبیی چاند دەستەی نووسەران پێكهاتوو لە، سەید جەلالەدین نیزامی، عەزیز نێعمەتی، محەممەد سەفایی و یووسف كلوونەك زادە، ئایهان حوسێنی، و ئەسكەندەر جەعفەری بڵاو دەكرایەوە.
\"ئەنستیتۆی كولتووری – هونەریی ئەنستیتۆی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی\" لەلایەن كۆمەڵێك رۆشنبیر و چالاكی فەرهەنگی و ئەدەبیی كوردەوە چەند ساڵێكەوە لە شاری ورمێ دەستی بەكار كردووە و هەتا ئێستا چەندین كۆڕ، سیمینار و كۆبوونەوەی فەرهەنگی و ئەدەبییان بەڕێوە بردووە و لە جەریانی بۆمەلەرزەكەی \"وان\"دا لە گەیاندنی یارمەتیی ئینسانی و خواردەمنی بە لێقەوماوان رۆڵی چالاكیان گێڕا.