گۆڤاری خوێندکاری \"ڕوانگە\" وەک یەکەمین گۆڤاری کۆمەڵایەتی خوێندکاری زانکۆکانی ئێران هەڵبژێردرا

20:31 - 18 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: گۆڤاری کوردی ڕوانگە لە زانکۆی تەورێز وەک باشترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی زانکۆکانی ئێران دەسنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گۆڤاری ڕوانگەی زانکۆی تەورێز وەک باشترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی زانکۆکانی ئێران دەسنیشان کرا.

گۆڤاری کوردی ڕوانگە بە بەدەستهێنانی چوار تەندیس پلەی یەکەمی ڤستیڤاڵی \"ئی فتخار ئافەرین\" بۆ خۆی تۆمار کرد.

گۆڤاری کوردی ڕوانگە بە بەڕێوبەری و خاوەن ئیمتیازی ئەیووب محەممەدنژاد خوێندکاری سەقزی و سەرنووسەریی دڵنیا ڕەحیم‌زادەی خەڵکی بۆکان، بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیوە لە بەشی پزیشکی زانکۆی تەورێز چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

گۆڤاری کوردی- فارسی ڕوانگە بابەتی فەرهەنگی، سیاسی، ئابوری و... ناوچە کوردنشینەکان بە ڕوانگەیەکی شیکارییەوە لێک دەداتەوە.

ڕوانگە یەکەمین گۆڤاری خوێندکارییە کە بە پێنووسی خوێندکاران باسی کێشەکانی کۆمەڵگا لە کوردستاندا دەکات.