گۆڕیکی کۆن لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو دۆزرایەوە

21:41 - 10 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە کاتی دەرهێنانی بنەوای خانوویەک لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو، گۆرێکی کۆن دۆزرایەوە.

هەواڵدەریی حکوومەتی \"ئیسنا\"ی کرماشان لە زاری بەڕێوەبەری میراتە فەرهەنگییەکانی شاری سەرپێڵی‌زەهاو بڵاوی کردەوە، لە کاتی دەرهێنانی بنەوایەک بۆ دروست کردنی خانووی یەکێک لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەو شارە، گۆڕیکی کۆن دۆزرایەوە.

بە وتەی موزەفەر غوڵامی، کاتێک کرێکاران لە حاڵی هەڵکەندنی زەوی ئەو خانوویه دابوون، ئەو گۆڕە له قوڵایی سێ میتریی ئەو خانووەدا دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگیی شاری سەرپێڵی‌زەها هەروەها ڕایگەیاند: \"لەو گۆڕەدا پێنج گۆزەی شوێنی ئاوەکی، دوو خەنجەر، دوو تیری مسی ، دوو جووت گوارە و هێندێک ئیسک و پرسووسکی مرۆڤ، هەبووە\".

موزەفەر غوڵامی هەروەها ڕایگەیاند: \"ئەو گۆڕە هی هەزارەی یەکەمی پێش لە دایکبوونی عیسا مەسیح بووە\".