گۆشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی لە سەر چالاکانی فەرهەنگی بەردوامە

13:55 - 24 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: شاعێر و چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی شاری ورمێ بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران زێدی خۆی بەجێهێشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، \"عێرفان گیلانی\"، مامۆستا وێژەی، شاعێر و چالاکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی شاری ورمێ بە ناچار و بە هۆی گوشاری هێزە ئەمینیەتییەکانی حکوومەتی ڕووی لە دەروەی وڵات کرد.

ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باس لەوە دەکات، ئەو شاعێرە کوردە بە هۆی بەشداری لە شەوه شێعرەکان و چالاکی لە بواری فەرهەنگی لە ورمێ، چەند جارێک بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و ناوبراو بە هۆی گوشاری هێزە حکوومەتییەکان بە ناچاری ڕووی لە یەکێک لە وڵاتانی دەروەی ئێران کردوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان چەند جارێک هەڕەشەی دستبەسەر و زیندانیکردنی ئەو شاعێرە کوردەیان کردووە و ناوبراو لە ترسی زیندانییکردن و هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان زێدی خۆی بەجێهێشت و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتانی دەرەوەی ئێران نیشتەجێیە.