گۆرانبیژی \"نیشتمان\" لەفستیڤاڵی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێراندا سەركەوتنی بەدەستهێنا

15:23 - 12 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: هونەرمەندێكی كورد لەفستیڤاڵی سەراسەری لەئێران وەكوو گۆڕانبێژی سەركەوتوو و دەنگ خۆش دیاری كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی هونەریی محەمەدجەواد شەوهانی لە ئیلام، لە هەژدەیەمین فستیڤاڵی بەرهەمە رادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکان‌دا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

ئەو بەرهەمە، کە ناوی \"نیشتمان\" بوو، بەشداریی لە بەشەكانی مۆسیقا و ئاهەنگسازییدا كردبوو، کە لەنێوان ٥١٢ بەرهەم‌دا وەكوو سەركەوتووترین بەرهەم هەڵبژێردرا.

\"20280.jpg\"
محەمەد جەواد شەوهانی، هونەرمەندی کورد
محەمەد جەواد شەوهانی و فەرۆخ سرشتی وەكوو سەركەوتووترین گۆڕانبێژ لە بەشی \"ئۆرکێستراڵ\" و بەشی \"ئاهەنگساز\" دەستنیشان کران

هەژدەمین فستیڤاڵی بەرهەمەرادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانی ئوستانەكان بە بەشداری ٧٠٠ هونەرمەند لە ٣٢ ئوستانی ئێران بۆ ماوەی سێ‌رۆژ لە تەورێز بەڕێوە چوو.

شێعری \"نیشتمان\" لە نووسینی دكتور \"ئیرەج خالیسی\"‌یە و لەلایەن مازیار فەرۆخەوە كاری دانانی ئاهەنگی بۆ كراوە وتێیدا كەڵك لە سازە ناوچەیی دووزەلە وەرگیراوە.

محەمەد جەواد شەوهانی تەمەنی ٣٥ ساڵ و لەئیلام لەدایك بووە و لە ساڵی ١٣٧٩وە دەستی بەكاری هونەری كردووە.