گوشاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بۆ سەر قوتابیانی قوتابخانەنەی گوندێکی سەقز

15:32 - 16 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: لێپرسراوانی قوتابخنەیەکی سەقز بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، گوشاریان خستۆتە سەر قوتابیانی قوتابخانەیەکی \"شبانە روزی\" قۆناغی دواناوەندی لە دەورووبەری سەقز.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی چەند رۆژێکە بەرپرسانی قوتابخانەی \"شبانە روزی\"ی قۆناغی دواناوەندیی گوندی \"قشلاخی پرد\" لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، زەختیان بۆ قوتابیانیان هێناوە کە دەبێ بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن بابەتی خواردن بەو قوتابخانەیە بدەن و ئەم مەسەلەیە نیگەرانیی لای قوتابییان درووست کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەوە لە کاتێک دایە کەلە ماوەی حەفتەدا تەنیا ٤ رۆژ ژەمەکانی خواردن بە قوتابیان دەدرێت.

پیشتریش لە زانکۆی سنە بەهۆی كەمیی ئیمكانات، نەبوونی كەیفیەتی غەزا، گران كردنی نرخی خواردن و بڕینی وادە غەزای رۆژانی پێنجشەممە، زیاتر لە ٧٠٠ خوێندكاری زانستگەی كوردستان لە شاری سنە، لەبەردەم بینای ئیدارەی \"كاروباری خوێندكاران\"ی ئەو زانكۆیە دەستیان دابووە مانگرتن و سەرەڕای ئەوەش نرخی ژەمە خواردنەکان چەندین بەرابەری دیکە زیادی کرد.