گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر قوتابییانی گوندێك لە دێگولان
12:25 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: كەمپەینی بەرگری لە بەندكراوانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردەوە، ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت زەخت و گوشاریان بۆ قوتبیانی گوندێكی ناوچەی لەیلاخ لە دێگولان هێناوە كە دەبێ ببنە ئەندامی بەسیج.
بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ناوەندە بەسیجییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گوشاریان خستۆتە سەر قوتابیانی پۆلەكانی ناوەندی و دواناوەندی لە خوێندنگای ئاوایی \"قوڕووچیا\" لە ناوچەی لەیلاخی سەر بە شاری دێگولان كە دەبێ ناونووسی بكەن و ببنە ئەندامی ناوەندی بەسیج.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە، كاتێ قوتابییان ئەو داواكارییەی ناوەندی بەسیجیان رەت كردۆتەوە، ئەو هێزانە بە یارمەتیی سپای پاسداران، هەموو خزمەتگوزارییەكان و بەتایبەت بەشی گەرمایی خوێندگەكانیان بڕیوە و قوتابیان لە كەش و هەوایەكی سارددا درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەم دۆخەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیی پەتا لەناو قوتابییاندا.
لە درێژەی راپۆرتەكەی كەمپەینی بەرگری لە بەندكراوانی سیاسی مەدەنیدا هاتووە، لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانەوە گوشار خراوەتە سەر مامۆستایانی ئاوایی \"قوڕووچیا\" كە دەبێ یارمەتیی ناوەندی بەسیج بكەن هەتا خەڵك و بەتایبەت توێژی خوێندەوار بۆ پەیوەست بوون بەم ناوەندەوە هان بدەن.