گوشاری خاوەنکاری کارگەی "وەن"ی کوردستان بۆ سەر کرێکاران
21:45 - 5 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی کارگەی بەرهەمهێنای \"وەن\" سازیی کوردستان بە کرێکارانی گرێبەستییان راگەیاندووە کە لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا دەبێ لە هەر رۆژێکدا لانیکەم ماوەی ١٠ سەعات کار بکەن.
هەواڵدەریی \"ئیلنا\" بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی کارگەی \"وەن\"ی کوردستان بەپێی بڕیاری نوێی ئەو کارگەیە رایانگەیاندووە، کە دەبێ هەر کرێکارێکی گرێبەستی لە ساڵی نوێدا هەموو رۆژێک ماوەی ١٠ کاتژمێر کار بکات و لە ئەگەری پەیڕەو نەکردنی ئەو بڕیارە بەرەوڕووی دەرکران دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی ئەو کارگەیە بە ٢ کەس لە کرێکارانی خۆی بەناوەکانی \"فوئاد ساڵحی\" و \"ئەیوب کەریمی\" کە ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵە لەو کارگەیەدا کار دەکەن، راگەیاندووە کە لە ساڵی ١٣٩٢دا گرێبەستەکەیان نوێ ناکەنەوە.
هەروەها سەرماوەزی ساڵی رابردوو ٥ کرێکاری ئەو کارگەیە بەناوەکانی \"سوبحان سەمەدی هەڵیزاوا\"، \"ئەمیر ئەرشەدی\"، \"ئەفشین ئیبراهیمی سەڵواتاوا\"، \"حەمید ئەرشەدی\" و \"عوسمان مینبەری\" لەلایەن بەرپرسی ئەو کارگەیەوە لەسەر کار دەرکران.
ئەو کارگەیەیە لەسەر رێگای سنە بۆ هەمەدان و بە مەودای ٢٥ کیلۆمیتر دوور لە شاری سنە هەڵکەوتووە .