گواستنەوەی چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خۆراسان بۆ زیندانی وەکیل‌ئاوای شاری مەشهەد

14:41 - 14 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگی کورد خەڵکی خۆراسان، پاش بانگهێشت کردن بە دادستانی کەڵات نادری دەسبەسەر و بۆ زیندانی وەکیل‌ئاوای شاری مەشهەد گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"مێهدی گەنج‌بەخش\"، یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی کوردی خۆراسان بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی زیندانی وەکیل‌ئاوای شاری مەشهەد، گوێزراوەتەوە.

بنەماڵەی ئەو چالاکە فەرهەنگییە ڕایانگەیاندووە:\"دادوەر نەزەری بە دانانی بارمتە بۆ ئازای مێهدی دژایەتییان کردووە\".

ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە ٢٠ ڕۆژ پێش بە هۆی چالاکییە فەرهەنگییەکانی بۆ دادستانی کەلات نادری بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە و لە سەر بڕیاری دادوەر نەزەری، شەوی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ، بۆ زیندانی وەکیل‌ئاوا گوازراوەتەوە.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە ساڵی ٩٠ لە شاری تاران دەسبەسەر و بۆ ماوەی یەکساڵ لە گرتووخانەی ئێڤین لە زینداندا بوو.