گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی شاری شنۆ

20:51 - 12 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی شاری شنۆ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"مەجید دەریایی\"، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\"، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم و دواتر ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە، بۆ ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ کەم کرایەوە.

\"مەجید دەریایی\"، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.