گواستنەوەی زیندانییەک بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە

15:49 - 5 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بۆ لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"خالید سووری\"، خەڵکی گوندی \"چۆڕ و نەنە\"ی شاری مەریوان، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە، بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرابوو.

پاش بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕایگەیاندووە کە \"خالید سووری\" بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەتا ئێستا، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.