گواستنەوەی ٣ زیندانی لە زیندانی ورمێ بۆ درەوەی زیندان بە مەبەستی تاقیکاریی پزیشکی

10:34 - 10 رەشەمه 2719

ڕۆژی هەینی، ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "مەهدی رەسووڵی"، لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ بۆ ئەنجامدانی تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ درەوەی زیندان گوازرانەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی ڕەشەمە، یەکێک لە زیندانییانی بەندی ١٤ بە ناوی "ڕەشید" کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، لەلایەن پەرستارەکانی بێهداریی زیندان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ڕەوانە کرابوو.

فەزای نێو زیندانی ناوەندیی ورمێ پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەستیار بووە و لە هاتوچۆی تەواوی زیندانییان پێشگیری دەکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییان هەڵوەشێندراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "باشگا، کتێبخانە، پۆلەکانی بارهێنان و بێهداریی زیندانی ورمێ پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون".