گواستنەوەی زیبا ئومیدی‌فەر لە گرتنگەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە

11:00 - 25 سەرماوەز 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، زیبا ئومیدی‌فەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە شاری قوروە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هەواڵنێرە لە ژووری تاکەکەسیی حیفازەت ئیتلاعاتی سپا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجەی ڕۆحی دراوە و ئاستی وشیاریی دابەزیوە هەر بۆیە ڕاگویزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە.

ئەو هەواڵنێرە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری قوروە دەسبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی حیفازەت ئیتلاعاتی سپا، لە شاری سنە کراوە.